جیهان
دوایین ھەواڵ
-
ئەمریکا سزای بەسەر روسیادا سەپاند: ١٠ دیپلۆماتکار دیپۆرت دەکاتەوە
بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و هێرشی ئەلکترونی بۆ سەر پێگە فەرمیەکان، ئەمریکا بەسەر روسیادا سزای سەپاند. -
کریملین هەڵگیرساندنی شەڕی لەگەڵ ئۆکراینا رەتکردەوە
دیمیتری پەسکوڤ وتەبێژی کریملین ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕی لەگەڵ ئۆکراینا رەتکردەوە. -
سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا: ئەردۆغان دیکتاتۆرە
دوای هەڵسوکەتی ئەردۆغان بەرامبەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا ئەردۆغانی بە دیکتاتۆر ناوبرد. -
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردەسەر ناوچەیەکی نزیکی شام
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی حکومەتی سووریا ، سانا، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل ناوچەیەکی دەورووبەری شامی بۆردومانکردووە. -
سزاکانی ئەمریکا دژ بە تورکیا لە ٧ی نیسانەوە دەستپێدەکات
بەهۆی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس – ٤٠٠ەوە، کە دەوڵەتی تورک لە رووسیای کڕیوە، ئەمریکا بڕیاریدابوو تورکیا سزا بدات. ئەو بڕیارە لە ٧ی نیسانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. -
لە ئیندۆنێزیا و تیموری رۆژهەڵات کارەساتی لافاو: نزیکەی ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە لە ئیندۆنێزیا و تیموری رۆژهەڵات، لانیکەم ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و بە دەیان کەسیش بێسەروشوێنن. -
داعش لە موزەنبیق شارێکی داگیر کرد، پورتوگال سەرباز رەوانە دەکات
دوای ئەوەی چەتەکانی داعش بەرپرسیاری هێرشێکی لە ئەستۆ گرت، پورتوگال بریاریدا لەم هەفتەیەدا نزیکەی ٦٠ سەرباز بۆ موزەنبیق بنێریت. -
لە کەناراوەکانی ئیسپانیا تراژیدی کۆچبەران: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەس بێسەروشوێنن
لە کەناراوەکانی ئیسپانیا لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی کۆچبەراندا، لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون. -
لە کۆلۆمبیا هێرشی بۆمبەیی: ٤٣ کەس برینداربوون
لە ویلایەتی کۆکای کۆلۆمبیا ئۆتۆمبێڵێک لەبەردەم شارەوانی تەقیەوە. لە ئەنجامدا ٤٣ کەس بریندار بوون. -
لە پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر ٣٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی میسر ٣٢ کەس کوژران و ٦٦ کەسی تر بریندار بوون. -
یەکێتی ئەوروپا لە جیگەی سزا بەدوای بازرگانیە
لە کاتێکدا کە لە تورکیا مافەکانی مرۆڤ بە دەستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە پێشێل دەکرێن، یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێز دەکات. -
لە کۆنگۆ هێرش: بەدەیان کەسی مەدەنی کوژران
لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە هێرشێکی چەکداریدا بەدەیان هاووڵاتی مەدەنی کوژران. -
برسێتیی توند ههڕەشه له 20 وڵاتی جیهان دهكات
زیاتر له 20 وڵاتی جیهان لهلایهن نهتهوه یهكگرتووهكانهوه خراونهته لیستی ئهو وڵاتانه، كه ههڕهشهی برسێتیی توند و سهختیان لهسهره. -
گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست پانکاردی' ئازادی بۆ ئۆجاان'-یان بەرزکردەوە
گروپێک لە گەنجە ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری بارسلۆنا ناوەندی کاتالۆنیا پانکاردی ' ئازدی بۆ ئۆجالان' -یان بەرزکردەوە. -
لە مەکسیک لەدژی دادگا و پۆلیس هێرش ئەنجامدرا: ١٣ کەس کوژران
لە وڵاتی مەکسیک لە هێرشێکدا کە پێشبینیکردن لەلایەن رێکخراوە توندەڕەوەکانەوە ئەنجامدرابێت، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و کارمەندانی دادگا کوژران. -
حیزبەکەی مێرکل لە هەڵبژاردنی ٢ ویلایەتی ئەڵمانیادا شکستی هێنا
حیزبەکەى ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکانی بادن ڤورتمبێرگ و راین لاند فلاتز شکستی هێنا و حیزبەکانی سەوز و سۆسیال دیموکراتەکان لەو ٢ ویلایەتانەدا سەرکەوتنیان بە دەستهێنا. -
سەرۆک کۆماری پێشووی بۆلیڤیا دەستگیرکرا
جینین ئانز سەرۆککۆماری پێشووی بۆلیڤیا، بە تاوانی هەوڵدان بۆ کۆدەتای سەربازی لەبەرانبەر اوو مورالس هاوپیشەی خۆی دەستگیرکرا. -
کۆسۆڤۆ بە فەرمی باڵیۆزخانەی لە قودس کردەوە
کۆسۆڤۆ بە فەرمی لە قودس کە ئیسرائیک کردویەتی بە پایتەختی خۆی باڵیۆزخانەی کردەوە. -
پەرلەمانی لیبیا متمانەی بەخشی بە حکومەتی کاتی وڵاتەکەی
پەرلەمانی لیبیا متمانەی بەخشی بە حکومەتی کاتی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی عەبدولحەمید دەبیبە کە بە حکومەتی “یەکێتی نەتەوەیی” ناسراوە. -
لە کەناراوەکانی تونس ١٤ پەنابەر خنکان
پاسەوانەکانی نەتەوەیی دەریایی تونس، ١٤ پەنابەریان لەناو ئاودا دۆزیەوە کە خنکاون و ٤ کەسیان منداڵن. -
خەزعەلی: ئێمە ئامادەین لەدژی ئەردۆغان شەڕ بکەین
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی کەتائیبی ئەهلی حەق-ی سەر بە حەشدی شەعبی ئەوەی خستەروو کە ئەردۆغان پلانی داگیرکردنی شەنگال و گەلێک ناوچەی تری لەسەردایە و وتی کە ئەوان ئامادەن لەدژی ئەوان شەڕ بکەن. -
٩٣١ ملیۆن تەن خواردن و خۆراک فڕێدەدرێت
لە جیهان کە لە ١٠کەس یەک کەس برسیە، لە ٦ بەشی خۆراک، بەشێک فڕێ دەدرێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر گەرمبوونی زەوی دروست دەکات. -
لە ئەڵمانیا کۆمپانیا پێشێلکارەکانی مافی مرۆڤ سزا دەدرێن
لە ئەڵمانیا پرۆژە یاسایەک رەوانەى پەرلەمان کراوە تاوەکو ئەو کۆمپانیایانە سزا بدرێن، کە لە دەرەوەی وڵات دەستیان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دا هەیە. -
لە یونان بە پلەی ٦.٣ بوومەلەرزەیەک روویدا
لە نزیک شاری لاریسای یونان بە پلەی ٦.٣ بوومەلەرزەیەک روویدا. -
گەردوونناسەکان نیگەرانن لە ناردنی مانگە دەستکردەکان بۆ بۆشایی ئاسمان
کۆمپانیای ئیلان ماسک دوێنی ٦٠ مانگی دەستکردی رەوانەى بۆشایی ئاسمانکرد. گەردوونناسەکان ناڕەزایەتییان نیشاندا و رایانگەیاند، لە ماوەى ١٠ ساڵدا ژمارەی مانگە دەستکردەکان دەبێتە ٥٠ هەزار دانە و ئەوەش رێگری لە توێژینەوە ئاسمانییەکان دەکات.