شەنگال ڕاپەڕیوە، داوای ئازادکردنی شەڕڤانەکانی دەکات

خەڵکی شەنگال لە دووەم ڕۆژدا لەبەردەم ناوەندی هەواڵگریی عێراق کۆبوونەوە و داوای ئازادکردنی شەڕڤانانی یەبەشە دەکەن.

دژی هێرشی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر تیمێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) کە بەهۆیەوە ٥ شەڕڤانی یەبەشە دەستگیرکران و دەگوترێت ٣ بریندار هەن، خەڵکی شەنگال ٢ ڕۆژە ڕاپەڕیون.

دایکی شەڕڤانە ڕفێندراوەکان و دانیشتووانی شەنگال لە بەیانییەوە ڕێپێوانێکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.

جەماوەر تا بەردەم بینای هەواڵگریی عێراق لە گەڕەکی حەی ناسڕ ڕێپێوانیان کرد. درووشمی پشتگیری بۆ یەبەشە بەرزکرایەوە.

جەماوەر لەبەردەم بیناکە خێوەتیان دانا و دەستیان بە چالاکی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای عێراق ژمارەی سەرباز و چەکەکانی لە شەنگال زیاتر کردووە.