بە دیمەن

ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی ١٦ تشرینی دووەم لە دویسبۆرگ

لە دویسبۆرگ ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی ١٦ تشرینی دووەم کە لە کۆڵن ئەنجام دەدرێت، بێ پچڕان بەردەوامە.

لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی خەباتی ڕێپێواندا، بە بەشداری هاوسەرۆکی کەجەدەکە زوبەیدە زومروت، هاوسەرۆکی کۆن- مەد کەرەم گۆک، هاوسەرۆکی فەد-دەم ئەحمەد کۆناب، هاوسەرۆکی مەجەدەکە لە دویسبۆرگ یەڵماز ڕۆنی و ئەندامانی مەجلسی کۆمەڵەی کوردی دیموکراتیک لە دویسبۆرگ، لە دەڤەری مارخڵۆ سەردانی کاسبکاران و ماڵباتەکان کرا و بڵاوکراوەی ڕێپێوانەکە بڵاو کرایەوە و بانگەواز بۆ بەشداری لە ڕێپێوانەکە کرا.

لە میانەی سەردانی کاسبکاران و ماڵباتەکاندا قسەکرا و گوترا: "ئێمە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ چارەسەرکردنی سیاسی بۆ پرسی کورد لە کۆڵن ڕێپێوانێک ئەنجام دەدەین. وەک ئێوە دەزانن کە ڕێبەر ئاپۆ ئەوە ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی زیندانی کراوە. بە تایبەت لە چوار ساڵی دواییدا گۆشەگیری سەخت هەیە. ڕێگا نە بە خانەوادە نە  پارێزەرانیش نادرێت سەردانی بکەن و تا دێت گۆشەگیریی سەختتر دەبێت".

ئێمە لە ١٦ تشرینی دووەمدا ڕێپێوانێک ساز دەکەین. ئەگەر ئەم ڕێپێوانە کە ناوەندەکەی ئەوروپا دەبێت بەهێز نەبێت و بە سەدان هەزار کەس بەشداری تێدا نەکەن بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی نابێتە پرسێکی بەهێز. ئەگەر ئێمە بە هەزاران بڕژێینە کۆڵن گۆشەگیری دەبێتە ڕۆژەڤی دەوڵەتانی ئەوروپا. بەم بۆنەیەوە ئێمە سەردانی ماڵبات و دۆستانی خۆمان دەکەین و لە ٧ ساڵی تا  ٧٠ ساڵی هەموو گەلی خۆمان بانگهێشت دەکەین بۆ بەشدارییەکی مەزن لە ڕێپێوانەکە".