ڕۆژئاوا و سووریا
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فڕۆکەخانەی مینغی بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فڕۆکەخانەی مینغ لە کانتۆنی شەهبا و چەندین گوندی شەرای بۆردومان کرد. -
دەوڵەتی تورک بارەگای یەکینەکانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانانی کردە ئامانج
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باکوری حەسەکە لەبارەگای هاوبەشی یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) و هاوپەیمانی نێونەتەوەییدا. لە هێرشەکەدا دوو ئەندامی یات شەهیدبوون و ٣ ی دیکەش برینداربوون. -
دەوڵەتی تورک شێراوای بۆردومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا بۆردومانی گوندی بێنێی شێراوای کرد. -
شارەوانیی دورانگۆ لە باسک پشتیوانیی لە کۆبانێ کرد
شارەوانیی دورانگۆ لە باسک، کە شاری دۆستی کۆبانێیە، پشتیوانیی لە کۆبانێ کرد. ئێما گاراستاتکسو سەرۆک شارەوانیی دورانگۆ باسک ڕایگەیاند، خەڵکی دورانگۆ لە دژی هێرشەکانی تورکیا لەگەڵ کۆبانێدان. -
گەنجانی حەلەب هێرشە داگیرکارییەکانیان ئیدانە کرد
سەدان گەنج لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان و پشتگیرییان لە بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک شێراوا و شەهبای تۆپباران کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی دێرجمێل و بێنێ و دەوروبەری زیارەتی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین، گوندی حەساج و دەوروبەری ناوچەی تەل رەفعەتی هەرێمی شەهبای تۆپباران کرد. -
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک عامودێیان بۆردومان کرد: شەهید و بریندار هەیە
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی مالکیەی عامودێیان بۆردومان کرد. بەپێی زانیاریەکان شەهید و بریندار هەیە. -
دوای کۆمەڵکوژیەکە لە هەرێمی جزیرە ماتەمینی راگەیەندرا
دوای کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان، ماتەمینی راگەیەندرا. لەهەرێمی جەزیرە سەرجەم دوکانەکان داخران. -
وتەبێژی قەسەدە: تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە
وتەبێژی قەسەدە ئارام حەنا رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پاساو و رووداوی بێبنەما و درۆ هێرش دەکات و ئەوەشی خستەڕوو کە قەسەدە بە دڵنیاییەوە وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و تۆڵەی شەهیدان دەکاتەوە. -
زۆر ناوچەی رۆژئاوا لەژێر بۆردوماندان
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کۆبانێ، عەین عیسا، شەهبا و تل تەمری بۆردومان کرد. بە شەویش لانیکەم ١٣ جار بە فڕۆکە بۆردومان شەرا و شەهبای کرد. -
شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیست: نابێت ڕۆژئاوا بەتەنیا بەجێ بهێڵرێت
شەڕڤانانی ئینتەرناسیۆنالیست لە ناو یەپەگە و یەپەژە ڕایانگەیاند، دەبێت هەموو ئەو کەسانەى، کە گرنگی بە دیموکراسی و یەکسانی و ئازادیی ژنان دەدەن نابێت ڕۆژئاوا بە تەنها جێبهێڵێن و ڕاشییانگەیاند، "بە ڕۆح و ئیرادەی ئینتەرناسیۆنالیزم شۆڕش دەپارێزین". -
لەیلا ئەحمەد: دەوڵەتی تورک لە مۆدێلەکەمان دەترسێت
لەیلا ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانێ وتی: "ئەوەی دەوڵەتی تورک لێی دەترسێت مۆدێلی خۆبەڕێوەبەرییە، کە بە فەلسەفەی نەتەوەیی دیموکراتیکەوە دامەزراوە، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەری، پاساو بۆ خۆی دەتاشێت". -
ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک؛ ١٣ هاوڵاتی و ٦ شەڕڤان شەهید بوون
بەپێی ئامارەکان، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ی ١٩ی تشرینی دووەم دەستپێکرد و لەو هێرشانەدا ١٣ هاوڵاڕتی و ٦ شەڕڤان شەهید بوون. -
بە هاوەن و کاتیوشا هێرشکرایە سەر گوندەکانی تل تەمر
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە کاتیوشا و هاوەن هێرشیان کردە سەر گوندەکانی دردارا و قبور ئەلخراجنای تل تەمر. -
ئاڵدار خەلیل: بە مووشەکی ناتۆ هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوا
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، ئەو موشەکانەی دەوڵەتی تورک هێرشی پێکردنە سەر ڕۆژئاوا لەلایەن ناتۆ و ئەمریکاوە دروست کراوە و ڕاشیگەیاند، ئەو هێزانەی ڕێگەیان بە هێرشەکە داوە هاوبەشی هێرشەکەن. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر منبج و شەهبا
دەوڵەتی تورک گوندەکانی باڵونیەی سەر بە تل ڕەفعەت بۆردومان دەکاتەوە، کە ٢ سەربازی دیمەشقی تێدا بریندارببوون. هاوکات بە چڕی گوندەکانی جات، هۆشەری و موحسینلی و جەرادا لە منبج تۆپباران کران. -
دەوڵەتی تورک جارێکیتر بە چەکی قورس هێرشی کردەوە سەر کۆبانێ و تل تەمر
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، خاڵی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە کۆبانێ بۆردومان دەکەن. -
لە دژی سەربازگەی ئۆنجوپناری دەوڵەتی تورک چالاکی ئەنجامدرا؛ چەندین سەرباز کوژران
لە دژی هێرشە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی سەربازگەی ئۆنجوپنار لە کیلیس چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەندین سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران و برینداربوون. -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شەرا و شەهبایان بۆردوومان کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی گوندەکانی مالیکییە، کەفەر ئاتونی لە ناوچەی شەرا و گوندی بێلونی سەر بە ناوچەی شەهبا بۆردومان کرد. هەروەها هێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر زیادیان کردووە. -
گەنجان بەرەو بارەگای روسیا لە رەقا رێپێوانیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد و عەرەب لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شەوی ١٩ی تشرینی دووەمدا، لە ناوچەی تەل سەمینی رەقا چالاکیان ئەنجامدا. -
یەپەژە: رژێمی تیرۆری تورک تێکدەشکێنین
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە رژێمی تیرۆری تورک تێکدەشکێنن. -
هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە هێرشە ئاسمانیەکاندا ٥ شەڕڤانمان شەهید بوون
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەدژی دەڤەرەکانی کۆچبەران لە عەفرین، ٥ شەڕڤانیان شەهید بوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون. -
دیمەنەکانی کۆمەڵکوژیی دێرک و هێرشەکەی سەر مشتەنور
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی ڕابردوو و بەیانیی ئەمڕۆ بە هێرشی ئاسمانی دەیان کەسی کۆمەڵکوژ کرد. لە دێرک ٩ کەس کۆمەڵکوژکران، کە یەکێکیان ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بوو. -
هاوسەرۆکی پەیەدە: تاکە چارە پاراستنی ڕەوایە
هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم رایگەیاند، فاشیزمی تورک خەریکە دەمرێت، بۆیە لە ڕێگەی تیرۆری داعشەوە هێرشی دەستپێکردووە و بە کوردستانیانی وت: "تاکە چارەسەر لە دژی فاشیزم خۆپاراستنە". -
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هێرشەکان بۆ رێکخستنەوەی داعشە
لوقمان ئەحمێ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایگەیاند، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ریگریکردن لە یەکگرتوویی هۆزەکانی سوریایە و وتی، " کۆبونەوەی هۆزەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و ئەرمەن لەژێر چەتری خۆبەڕێوەبەریدا، باشترین وڵامە لە بەرامبەر هێرشەکان."