بۆ بەشداری لە رێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بانگەواز راگەیەندرا
لە ئیزمیر ئەندامانی هەدەکە، هەدەپە، دەبەپە، تەژەئا و ئەگە توهای-دەر لەپێناو ئەو رێپێوانەی کە لە گەملیک بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساز دەکرێت، بانگەوازیان راگەیاند.
لە ئیزمیر ئەندامانی هەدەکە، هەدەپە، دەبەپە، تەژەئا و ئەگە توهای-دەر لەپێناو ئەو رێپێوانەی کە لە گەملیک بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساز دەکرێت، بانگەوازیان راگەیاند.
کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا(، پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، کۆمەڵەی پشتیوانی و هاریکاری بنەماڵەی زیندانیان ئەگە (ئەگە توهای دەر) پشتیوانیان لە رێپێوانی بە دروشمی "لە پێناو چارەسەری بەرەو ئیمراڵی رێپێوان دەکەەین" کە لە ساڵیادی پیلانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێکدەخرێت، دەربڕی. رێپێوانەکە لە ٦ی شوبات لە ناوچەی قۆسەری مێردین و لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگەوە بەرەو گەملیک دەستپێدەکات.
لە بینای هەدەپەی ئیزمیر کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی سازکرا. لە هۆڵەکەدا کە کۆنفڕانسەکەی تێدا سازکرا پلاکاردی "بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری ئێمە داوای دادپەروەری دەکەین، بۆ چارەنووسی دیموکراتیک بەرەو ئیمراڵی رێپێوان دەکەین" هەڵواسرابوون.
گۆشەگیری لە ئیمراڵی مەترسییە بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگا
هاوسەرۆکی ئەگە توهای دەر نیلای گوڵسەر باسی لەوەکرد کە لە زیندانی ئیمراڵی یاسا، ماف، دەستور و بنەما گەردوونییەکان هەڵپەسێردراون و وتی، "ئەو دۆخە نایاساییە نەک هەر بۆ بەڕێز ئۆجالان، بۆ تەواوی کۆمەڵگا مەترسیەکی گەورەیە. سیستمی گۆشەگیری بە هەموو جومگەکاندا بڵاوبووەتەوە، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کوردی بە ئامانج گرتووە و دەیەوێت تاریکی بەسەر تورکیادا بسەپێنێت".
گوڵسەر باسی لەوەکرد، کە پێشێلکردنی مادەکانی ژیان، تەندروستی و ئاسایشی زیندانیان لە زیندانەکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار وتی، "زیندانیان لە یەکتر دادەبڕێندرێن، نایانبەنە نەخۆشخانە و بە کردەوەی سوکایەتی پێکردن رێگری لە چارەسەری پزیسکی بۆ ئەوان دەکرێت. زیندانیان بۆ ئەو شارانەی دوورن لە بنەماڵەکانیانەوە دوور دەخرێنەوە و سیستمی هەڵوەشاندنەوەی ئازادکردن، بۆ بنەماڵەکانیش بووەتە شێوازی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و سزادان".
گوڵسەر ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان سیاسەتەکانی گۆشەگیری قەبوڵ ناکەن و درێژە بە تێکۆسانی خۆیان دەدەن. گوڵسەر وتی، "داوا لە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا دەکەین کە لە نێوان ٦-١٥ ی شوبات لە دژی گۆشەگیری و سیاسەتەکانی شەڕ تێبکۆشن و بە شکاندنی سیاسەتەکانی گۆشەگیری بەرەو ئاشتی و ئازادی رێپێوان بکەن. لە ١٥ی شوباتدا ئێمە لە ئیستەنبوڵەوە دەچین گەملیک و بۆ ئەوەش بانگەواز ئاراستەی هەموو رای گشتیی دیموکراتیک و گەلەکەمان دەکەین".
هـ . ب