بە دەیان هەزار کەس لە ئەستەنبوڵ رایانگەیاند: دەسەڵات تێکدەشكێنین

لە میتینگی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا ئاماژە بەوەکرا کە دەسەڵات لەدژی گەل شەڕی راگەیاندبووە و باسی ئەوەکرا کە ئاکەپە تێکدەشکێنن.

میتینگی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە گۆڕەپانی کارتاڵی ئەستەنبوڵ کە بە دروشمی ' لەبەرامبەر شەڕ، فشار و هەژاری دەوەستینەوە و پێکەوە دەگۆڕین' بە بەشداری دەیان هەزار کەس بەردەوامە. هاوسەرۆک، هاووتەبێژ و سەرۆکی پارتەکانی نێو هاوپەیمانێتیەکە لە میتینگەکەدا قسەیان کرد.
 

لە میتینگەکەدا سەرەتا جولیان گۆزەن هاووتەبێژی پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی (تۆپ) قسەی کرد و وتی، " بەڵێن دەدەین کە ئەوانەی ئەم وڵاتە بەرەو داڕمان دەبەن تێکدەشکێنین." گۆزەن رایگەیاند، دەسەڵات لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەترسێت. ئەم دەسەڵاتە فاشیستە کە تاوەکو قوڕکی لەنێو تاواندایە، بۆ پاراستنی کورسیەکەی لەدژی گەل دەستی بە شەڕ کردووە. وەڵاتی خستووەتە نێو دەستی چەتە و مافیاکان و دەڵێت ئەوان وادەی هەڵبژاردن دیاری دەکەن. دەڵێن کە ئەوان دیاری دەکەن کام پارتی دەتوانێت بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکات. ئایا هەدەپە دادەخەن کە نوێنەرایەتی ملیۆنان کەس دەکات. ئەم گەلە کە ٢٠ ساڵە لەبەرامبەر دەسەلاتەکەتان سەری دانەنەواند، ئایا ئێستا سەری دادەنەوێنێت؟

کورد، عەلەوی، گەنج و ژنان بێ جێگرەوە نین. ئێمە لێرەین. هاوپەیمانی ئێمە هاوپەیمانی سەرۆکەکان نییە بەڵکو سەندیکای کرێکارانە. هاوپەیمانی کورد و عەلەوی و تورک و چەرکەسەکانە. ئەم گەلە پرسیار دەکات. ئێمە بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆین. هەم زانکۆکان و هەم وڵات رزگار دەکەین. هاوپەیمانێتیەکەنمان هاوپەیمانی یەکێتی گەنجانە. هاوپەیمانی ژنانە. تاکە هێزێک کە ئاشتی و ئازادی بۆ ئەم وڵاتە دەهێنێت لێرەیە. ئەوانەی ئێمە وەک هێزێکی ئامادە بۆ خۆیان دەبینن، پێویستە بزانن ئەم گەلە بژاردەی خۆی دروست دەکات. ئێمە لێرەین بۆ ئەو دایکە تایبەتەی کە بۆ ماوەی ٧ رۆژ تەرمەکەی لەسەر شەقام مایەوە، بۆ گەلەکەمان کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا گیانیان لەدەستدا و لە پرسوس، بۆ ئەوانەی لە سۆما گیانیان لەدەستدا، هەروەها بۆ دەنیز پۆیراز، بەم شێوەیە شکست بە دەسەڵات دەهێنین."

هاکان ئوزتورک سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی رەنجدەران (ئەهەپە) لە میتینگەکەدا قسەی کرد و وتی، دەسەڵات لەدژی گەلی کورد دەستی بە شەڕ کردووە و وتی، " لەم وڵاتە کێشەی کورد هەیە. وتمان وەرن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین. بەڵام لە ئامەد، مێردین، شڕنەخ و وان چیان کرد؟ سەلاحەدین دەمیرتاشیان دەستگیر کرد و خستیانە نێو چوار دیوار.ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و دەڵێین، سنورەکانی سوریا و عێراق تێدەپەڕێنین. ' دەست لە شەڕ هەڵگرتن، لەگەڵ گەلی کورد ئاشت ببن.

گەل لە دژی هەژاری و نەداری خەبات دەکات. سەرۆککۆمار ئەردۆغان بە 'مژدە' ئەو کرێکارانە فریو دەدات کە رۆژ بە رۆژ لە ژێر قەیرانی ئابووریدا ئازار دەچێژن. لەو نێوەندەدا مووچەی کرێکاران ئاشکرا بوو. ئەردۆغان سەیری کامێراکانی بەردەم کۆشکەکەی کرد و زەردەخەنەی کرد. لێرەدا لە ئەردۆغان دەپرسم، بە کێ پێدەکەنی؟ بە چەتەی پێنجی پێکەنی یان بە حکومەتە بێویژدانەکەت ؟ ئەردۆغان لەبیر مەکە، تۆ لەوێ پێکەنی، بەڵام ئەوەی لە کۆتاییدا پێدەکەنێت، باش پیدەکەنێت. گەل لە کۆتاییدا پێکەنینێکی خۆشیان دەبێت. دەبینە یەک، بەهێزتر دەبین. هیچ هێزێک ناتوانێت شکست بە گەلانی یەکگرتوو بهێنێت. گەلەکەمان لێرەیە، نە ترساوە، نە دۆڕاوە. ئاکەپە، ئێمە شکستتان پێدەهێنین. شکستتان لەسەر دەستی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەبێت”.

ئەرجومەنت ئاکدەنیز سەرۆکی گشتی پارتی رەنج (ئەمەپ) لە میتینگەکەدا قسەی کرد و سڵاوی لە گەل کرد. ئاکدەنیز ئاماژەی بە دامەزراندنی قەیومەکان لە شارەوانیەکاندا و وتی، " دەیانەویت قەیوم لە گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵیش دانێن. دانانی قەیوم لە شارەوانی ئامەد و ئەستەنبوڵ یەک پرسە. بێ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی و تاوەکو ئامەد نەگرن ناتوانن ئەم گەمارۆیە هەڵگرن. وەرن یەکبگرین و پێکەوە ئەم وڵاتە ئازاد بکەین. بەڕێوەبەری یەک کەسی و سیستمی چەتە و مافیاکان تێکدەشکێنین. گەل تێکتان دەشکێنێت و گەل لە کەسێک گەورەترە. بەسە گوێ لە شەپۆلە بگرن. کرێکاران گوێ بە قەدەغەکان نادەن، گوێ بە بڕیاری ئەردۆغان نادەن و سەرکەوتن، کرێکاران لە ئەدەنە و لە ئامەد کرێکاران لە سەکتوری خۆراک لەدژی دەسەڵات دەوەستنەوە. ئێمە یەکدەگرین و بەم شێوەیە دێین. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کاندیدی خۆی دەبێت. ئایا ئێوە دەنگ بە رەنج و ئازادی دەدەن؟"

بوڵدان: مۆری خۆمان لە هەڵبژاردنەکان دەدەین

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، ئەوان بە شەڕ، هەژاری، نەداری و سیاسەتی شەڕ دەڵێن نا. بەسە و وتی، " بۆ ئەوەی بڵێین ژن، ژیان، ئازادی لەم گۆڕەپانەین. بۆ ئەوەی رێگری لە تاڵانکردنی سروشت، تاڵانکردنی ژیان و تالانکردنی یاسا بکرێت هاتووینەتە ئێرە. بۆ ئەوەی لەدژی رژێمی ئاکەپە و مەهەپە کە دەیەوێت شاری خوشک و برایەتی ترایک بکات، لیرەین. ئەمە سەرەتایە. ٨٢ ملیۆن کەس بەم شێوەیە بیر دەکەنەوە. ئەستەنبوڵ جارێکی دیکە خۆی ئیسپات دەکات. پێویستە کەس گۆمانی نەبێت. ئێمە خاوەنی بەسەرهاتی سەرکەوتنی ٧ی حوزەیرانین. بە هاوپەیمانێتیمان. لەگەڵ دۆستەکانمان مۆری خۆمان لە هەڵبژاردنەکان دەدەین.

ئەگەر ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵدا سەربکەوتن، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کە لە هەموو تورکیا سەردەکەوین. ئەستەنبوڵ ئامەد، جزیر بۆتانە، سەرحەدە، دەریای رەشە، ئیجەیە. ئەستەنبوك، هەدەپەیە. ئەم گۆڕەپانەیە، گۆڕەپانی ماهیر، کەمال، ئیبۆ، مەزلۆم، ئۆرهان دۆغان، بەرکین ئەلڤان و موسا ئانتەرە. لەم گۆڕەپانە دەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکەین. هەڤالانی هێژا، ئامانجمان ئەوەیە گەورەتر ببین. ئەم هاوپەیمانێتیە گەورەتر دەبێت و بە تەئکیدی دەسەڵات دەگۆڕێت. بۆیەش ئەم هەڵبژاردنە مێژووییە. لەم هەڵبژاردنەکدا یان رۆناکی یان تاریکی هەڵدەبژێردرێت. یان دیموکراسی یان فاشیزم هەڵدەبژیردرێت. لە هەمان کاتدا ئەم هەڵبژاردنە پەیمانە ئەستەنبوڵە. شتێکی دیکەش هەیە، ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە هەڵبژاردنێک کە کاندیدەکەمان خۆمان هەڵدەبژێرین. لەگەڵ کوردەکانمان، عەلەویەکانمان، سوننی و ئەرمەنەکانمان بە شەو ڕۆژ کار دەکەین و سەردەکەین."

دوای بوڵدان، ئەندامانای ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی سڵاوی خۆیان بۆ دەیان هەزار کەس نارد.

سانجار: کۆتایی بە یاریەکانی دەسەڵات دەهێندرێت

میدحاد سانجار هاوسەرۆکی هەدەپە، رایگەیاند، یەکێتیەکەیان رۆژ لە دوای رۆژ گەورە دەبێت و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: "سوپاس بۆ ئەم گەلەی کە لە دەوری هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان کۆدەبنەوە.، کۆتایی بە یاریەکانی شەڕی دەسەڵات دەهێنین. ئاشتی مسۆگەر دەکەین. بەهێزترین هاوپەیمانی ئاشتی لە دژی شەڕ دروست دەکەین. هەموو شەڕ و ئۆپەراسیۆنێک پارچەیەک لە نانمان دەدزێت. خەڵکی هەژار هێشتا هەژارتر دەبن. دەیانەوێت ئایندەی ئەم وڵاتە وێران بکەن. ئێمە دەڵێین ئێدی بەسە. ئێمە بۆ گۆڕانکاری هاتووین. لەگەڵ هەڵبژاردن خەباتمان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا زیاتر دەکەین. هاوپەیمانێتیمان فراوانتر دەکەین و دەیکەینە ناوەندی دیموکراسی. ئەم هاوپەیمانییە بۆ کۆماری دیموکراسییە. ئێمە دەیگۆڕین. ئێمە دژی شەڕ دێین، بۆ ئاشتی دێین، دژی درۆ بۆ بنیاتنانی راستییەکان دێین. ئێمە سەردەکەوین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. هاوپەیمانێتیەکەمان ئەم وڵاتە بەرەو دیموکراسی و ئاشتی، رەنج و ئازادی دەبات”.

دواتر، بوڵدان، سانجار، ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە، پارتی شۆڕشگێر، ئەسەپە، سۆداپ، سەیەکەپە و پارتی دوارۆژی چەپ و سەوز پێکەوە سڵاویان لە دەیان هەزار کەس کرد.

'رێگری لە چەرخی زوڵم دەگرین'

بارش کایائۆغلۆ وتەبێژی فیدراسیۆنی ئەنجومەنی سۆسیالیست لە میتینگەکەدا وتی، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەبەرامبەر ئەوان جیاواز دەکات و وتی، " وەک ئەنجامێکی سیاسەتی فاشیستی دەسەڵات، هاوکاری گەنجینە بۆ هەدەپە بلوککرا. ئەگەر پێکەوە رێگە بەم دۆخە نەگرین، گەمارۆکانی فاشیزم فراوان دەبن. لە بودجەی ٢٠٠٣دا لە پەرلەمان لە رەنجدەر و کرێکاران وەرگرت و بە دەوڵەمەندەکانیاندا. بودجەیان بۆ شەڕ تەرخان کرد. دەزانین سەروەتیان پارەی ئێمەیە کە دزیویانە. رێگری لە سیستمی تاڵان و چەرخی زوڵم دەگرین. ئێمە دەتوانین لە جیهانێکی دادپەروەرانەدا بژین. هاوپەیمانی رەنج و ئازادی یەکێک لە نمونەکانی باشە. باشترین شت ئەوەیە کە نامانەوێت پارتێکی سەرمایە هەڵبژێرین. دەتوانین هەموو کێشەکانمان بەخۆمان چارەسەری بکەین. پێکەوە لەم رێگەیەدا سیاسەت دەکەین و پێکەوە سەردەکەوین."

ف.ق