بە هەزاران کەس لە بەرلین بۆ رۆسا لۆکسەمبورگ رێپێوانیان ئەنجامدا

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بە بەشداری هەزاران کەس، رێپێوانێک بۆ یادکردنەوەی رۆسا لوکسەمبورگ و لیبکنیچت کە لە ١٥ی کانونی دووەمی ١٩١٩ کوژران و لەنین کە ٢١ی کانونی دووەمی ١٩٢٤ گیانی لەدەستدا، رێپێوانیان ئەنجامدا.

بە هەزاران کەس لە فرانکفورت تۆر کۆبونەوە و بەرەو گۆڕستانی سۆسیالیستەکان رێپێوانیان ئەنجامدا. رێورەسمەکە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە تاوەکو ئێستا هەموو ساڵێک ئەنجام دەدرێت. لە رێپێوانەکەی ئەمساڵەدا پەیام لەدژی میلیتاریز و شەڕ بڵاوکرایەوە. جگە لە پارتە چەپەکان، دەزگاکانی تورکیا و کوردستانیش بە بەرزکردنەوەی پانکارت بەشداریان کرد.

تەڤگەری شۆڕشگی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) و تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی ژنان (کەدەبەهە) کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، پەیامیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، رزگاری گەلان بە شۆڕش و سۆسیالیزم و تێکۆشانی یەکگرتوو دەبێت.

یەکێتی هیزی شۆڕشگێری ئەوروپا، بە پانکارتی ئەجەڤیت پیرئۆغلۆ شۆڕشگێری ئینتەرناسیۆنالیست کە سڕبیا دەیەوێت رادەستی تورکیا بکاتەوە، بەشداری لە رێپێوانەکەدا کرد.

ئاڵاکانی تەجەشە و تێکۆ ژن بەرز کرانەوە. چالاکوانان بە بەرزکردنەوەی پانکارت بەشداریان کرد. دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' لە رێپێوانەکەدا وترانەوە.

گول  لە گۆڕستانی سۆسیالیستەکان دانران و رێپێوان کۆتایی هات.
ف.ق