بۆ پەکەکە سێ ملیۆن واژۆ رادەستی کۆنسەی ئەوروپا کران

بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی 'رێکخراوە تیرۆریستیەکان'ی یەکێتی ئەوروپا، سێ ملیۆن واژۆ کە کۆکرابوونەوە، رادەستی کۆنسەی ئەوروپاکران.

واژۆکان لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ کوردان کۆکرانەوە. لەسەر ناوی دەستپێشخەری بزوتنەوەی ئاشتی بەلچیکا، ئینتەرناسیۆنالی پێشکەوتوو، رێکخستنی هونەری لوتکەی جیهانی نوێ کە ناوەندەکەی لە هۆڵەندایە، واژۆکان رادەستی کۆمسیۆنی ئەوروپا کران.

بەرلەوەی واژۆکان رادەستی کۆمسیۆنەکە بکرێت، لە گۆڕەپانی سچومان راگەیەندراوێکی خوێندرایەوە. لە کاتی خوێندنەوەی راگەیەندراوەکەدا بێوەستان دروشم بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، زیندانیانی سیاسی و بەرخۆدانی گەریلا وترانەوە.

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە و نیلۆفەر کۆچ وتەبێژی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەنەکە، سەرۆکی پارتی چەپی ئەوروپا وەڵتەر بائەر بەشداریان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیدا کرد.

'پەکەکە ئیرادەی گەلی کوردە'

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئە قسەی کرد و ویستی کە پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەربهێندرێت و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هێرشی قڕکردن بۆسەر کوردستان ئەنجام دەدات و وتی، " دەوڵەتی تورک هێزی خۆی لەم لیستەیە وەردەگریت. پەکەکە ئیرادەی گەلی کوردە. پەکەکە ئیرادەی ئازادی و دیموکراسیە.

'پێویستە پەکەکە لە لیستەکە دەربهێندرێت و لەبەرئەوەی تیرۆریست نییە'

دکتور وەلتەر بائەر سەرۆکی پارتی چەپی ئەوروپا، پەیامی پشتگیری لەگەڵ گەلی کورددا و وتی، سێ ملیۆن ئیمزا کۆکراونەتەوە و پەکەکە پێویستە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت و وتی، : هۆکاری دەرکردنی پەکەکە لە لیستەکە ئاشکرایە، لەبەرئەوەی پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، پارتێکی گەلی کوردە.

'پەکەکە ئێزدیەکانی رزگار کرد'

دانیاڵ کۆپ ئینتەرناسیۆنالیستی پێشکەوتووش بەبیریهێنایەوە کە بەر لە چەند رۆژ پەرلەمانی ئەوروپا قڕکردنی ئێزدیانی بە جینۆساید ناسی و رایگەیاند کە لەبیرکرا کە پەکەکە ئێزدیانی لە قڕکردن رزگار کردووە، دانوستانی ئاشتیش بە تەنیا لەگەڵ پەکەکە دەکرێت.

تەڤگەری ئاشتی بە شیوەیەکی ئاشکرا پشتگیری لە پەکەکە دەکات کە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت.

دواتر شاندێک سێ ملیۆن ئیمزای بە مۆری دادنووس رادەستی کۆمسیۆنی ئەوروپا کرد.

ژمارەیەک کەسایەتی ناسراوی جیهانیش بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کردووە

بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت، ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەری دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ کورد، لە هەموو جیهان کەمپەینی واژۆ کۆکردنەوە دەستی پێکرد.

ئەو رۆژە کەمپەینەکە راگەیەندرا، لە ٣٠ وڵاتی کیشوەرەکانی ئەوروپا، ئاسیا، ئوستورالیا و ئەفریقا هەزاران کەس بانگەوازیان بڵاکردەوە.

لین لۆچ دەرهێنەری سینەما، پرۆفیسۆر پەرویز هۆدبهۆی پرۆفیسۆری فیزیای ئەتۆمی و شرۆڤەکاری پاراستنی سیاسی پاکستانی، لوجینا کادمان نوسەری ئەمریکی، تەمیس فەیلەسوفی مەجەری و ژون لوج کاندیدی سەرۆککۆاری فەڕەنسا و زۆر کەسی دیکە بانگەوازیان کرد.

هەمان کەمپەین لە باشوری کوردستانیش بە بەشداری زۆر رۆشنبیر، سیاسەتمەدار، چالاکوان و هونەرمەدن لە ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستی پێکردبوو.

ف.ق