بالوکەن: گۆشەگیری ئاستەنگە لەبەردەم ئاشتی
سیاسەتمەدار ئیدریس بالوکەن لە کۆبوونەوەی گەل لە بەرلین قسەی کرد و گوتی: "گۆشەگیری تاکە ئاستەنگە لەبەردەم ئازادی و ئاشتی. ئەگەر ئاشتییەکی جدی دەخوازرێت، پێویستە دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە".
سیاسەتمەدار ئیدریس بالوکەن لە کۆبوونەوەی گەل لە بەرلین قسەی کرد و گوتی: "گۆشەگیری تاکە ئاستەنگە لەبەردەم ئازادی و ئاشتی. ئەگەر ئاشتییەکی جدی دەخوازرێت، پێویستە دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە".
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی دەست_دان و مەجلیسی کوردستانیانی ئازاد (ناڤ_بەرلین) لە هۆڵی ناڤ_بەرلین کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
خیانەتی ماڵی بارزانی
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند هەوڵەکانی پەدەکە لە باشووری کوردستان خیانەتە دژی داخوازییەکانی ئازادی گەلی کورد، گوتی: "بنەماڵەی بارزانی بە هاوکاری دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کوردستانیان گۆڕییوە باخچەی پشتەوە دەوڵەتی تورک. لەلایەکی ترەوە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێکە لەم خیانەتە. ٤٤ مانگە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە. دەوڵەتی تورک ئەم گۆشەگیرییە وەک هەڕەشەیەک دژی گەلی کوردستان بەکاردەهێنێت. ڕێبەر گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەرخۆدانە بێ هاوتاکەی وەڵامی ئەم پیلانگێڕییە دەداتەوە".
بەرخۆدان دژی گۆشەگیری
زوبەیدە زومروت گوتی: "پێویستە دژی گۆشەگیری هەموو گۆڕەپانەکان بگۆڕین بۆ گۆڕەپانی بەرخۆدان. پێویستە گەلەکەمان لە تاراوگە بەرپرسیارێتی زیاتر بگرنەئەستۆ".
"سیاسەتی عوسمانی نوێ مایەپووچ بووە"
سیاسەتمەدار ئیدریس بالوکەن گوتی: "سیاسەتی عوسمانی نوێی تورکیا مایەپووچ بووە. ویستیان ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن. بەڵام شکستیان هێنا و تا دێت گەلی کورد بەهێزتر دەبێت".
"گۆشەگیری ئاستەنگە لەبەردەم ئازادی و ئاشتی"
بالوکەن ڕایگەیاند گۆشەگیری تاکە ئاستەنگە لەبەردەم ئازادی و ئاشتی، گوتی: "ئەگەر ئێوە ئاشتییەکی جدیتان دەوێت، دەرگای ئیمراڵی بکەنەوە. پێویستە فیکر و هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی چارەسەر ببیسترێت".
بالوکەن تیشکی خستەسەر هێرشکردنە سەر ناڤ_بەرلین بانگەوازی لە کوردانی ئەوروپا کرد بەشداری چالاکییەکان بن و گۆڕەپانەکان پڕ بکەن. هەروەها بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی مەزنی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.