بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشانی رۆژی شەممەی کۆڵن دەکرێت
بڕیارە رۆژی شەممە لە کۆڵن خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەنجام بدرێت و ریکخەرانی خۆپیشاندانەکەش بانگەوازی بۆ بەشداریکردن دەکەن.
بڕیارە رۆژی شەممە لە کۆڵن خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەنجام بدرێت و ریکخەرانی خۆپیشاندانەکەش بانگەوازی بۆ بەشداریکردن دەکەن.
رۆژی شەممە ٢٨ی کانونی دووەم، بڕیارە بە دەستپێشخەری هێزە چەپ و شۆڕشگێرەکان، خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیریکردن لە راپەرینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام بدرێت.
بەو هۆیەوە، رێکخەرانی چالاکیەکە کە لە ژمارەیەک هێزی چەپ و شۆڕشگێرەکان پێک دێت، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکا ئاماژە بەوەدەکرێت کە ئامادەکاریان بۆ خۆپیشاندانێکی گەورە و فراوان کردووە.
هەروەها داوا لە کوردستانیان و دۆستەکانیان و کەسانی دیموکراتخواز کراوە کە بەشداریان دەنگی شۆڕش بەهێزتر دەکات.
ناونیشان و کاتی خۆپیشاندانەکە: 28.01.2023 - 13:00 – Neumarkt 101, 50667 Köln, Deutschland.
ف.ق