بانگەوازی جەدەکە – س و یەژەکە –س بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی درێژ مەودا دا
جەدەکە – س و یەژەکە –س بانگەوازی بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی درێژ مەودا دا بڵاوکردەوە، کە لە ٦-١١ی شوبات لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.
جەدەکە – س و یەژەکە –س بانگەوازی بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی درێژ مەودا دا بڵاوکردەوە، کە لە ٦-١١ی شوبات لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان هەموو ساڵێک لە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان بەڕێوەدبەن. ڕێپێوانەکەی ئەمساڵ لە ٦ی شوبات لە شاری جنێڤ-ی سویسرا دەستپێدەکات و لە ١١ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆتایی پێدێت.
ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە سویسرا (CDK-S) و یەکێتیی ژنانی کورد لە سویسرا (YK-S) لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی درێژمەدای ئینتەرناسیۆنالیستەکان دا کرد.
پێش ڕێپێوانەکە کۆنفرانس ڕێکدەخرێت
ئینتەرناسیۆنالیستەکان پێش رێپێوانەکەی ٦ی شوبات، لە ٥ی شوبات دا لە شاری جنێف کۆنفرانسێک ساز دەکەن.
بەرنامەی کۆنفرانسەکە
"٥ی شوبات لە نێوان کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ١٣:٠٠
ا) ڕاستیی ڕێبەرایەتی
١- عەبدوڵا ئۆجالان و کوردستان
٢ - عەبدوڵا ئۆجالان و ژن
٣- عەبدوڵا ئۆجالان و سیستمی ئیمرالی
ب) پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستمی ئیمرالی
لەنێوان کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٨:٣٠
ا) هەڵمەتی بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا 'کات کاتی ئازادییە'
ب) پەیامی ڤیدیۆیی چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیستی ڕۆژئاوا
ج) چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست تێکۆشانیان لە وڵاتەکانی خۆیاندا ڕادەگەیەنن
د) زانیاری دەربارەی ڕێپێوانی درێژ مەودا
ه) نمایشکردنی فیلمی کۆبانێ".
ژ.ت