باشاران: زۆر شت هەیە ئۆجالان بیانڵێت، پێویستە گۆشەگیری هەڵ بگیرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئایشە باشاران رایگەیاند، گۆشەگیری لە سەر ئیمراڵی توندتر کراوە و وتی، "زۆر شت هەیە کە بەڕێز ئۆجالان بیانڵێت، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت".

وتەبێژی ئەنجومەنی ژیانی هەدەپە ئایشە باشاران لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا.

باشاران لە بینای رێکخستنی شاری ئیستەنبوڵی پارتەکەی قسەی کرد.

باشاران ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بەبیرهێنایەوە، باسی لەوەکرد، گۆشەگیری لە سەر ئۆجەلان لە رۆژی بەدیلگیرانیەوە بەردەوامە و وتی: "پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان بهێنرێت. ئاکەپە-مەهەپە دەیانەوێت ئەم قۆناغەی ئەم دواییەی سەر بەڕێز ئۆجالان هەندێک بۆخۆیان بقۆزنەوە، زۆر وتە و هزر هەن بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت بۆ کۆمەڵگا بیانگێڕێتەوە. لەبەر ئەوە پێویستە دەستبەجێ ئەو گۆشەگیریە هەڵبگیرێت و دیدار ئەنجام بدرێن".

باشاران لە درێژەدا باسی لەوەکرد سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بە گرتووخانەکانی دیکەشدا بڵاوبووەتەوە، سەرنجی راکێشا بۆ سەر دۆخی زیندانیانی نەخۆس و وتی، " ئێستا لە گرتووخانەکاندا ١٦٠٠ زیندانی نەخۆش هەن کە دۆخی تەندروستی ٦٠٠ کەسیان دژوارە، تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ بە ماوەیەکی کەم دوای ئەوەی سزاکەیان هەڵپەسێردرا ٥٩ زیندانی نەخۆش لە ناو چواردیواری گرتووخانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵات گیانیان لەدەستدا".

دەسەڵات بە شێوەیەکی دەستەوەستان مەیلی ئەوەی هەیە لە پێناو زیندانیانی نەخۆش هیچ هەنگاوێک نەنێت. لە گرتووخانەکان سیاسەتی مردن جێبەجێ دەکات. دەسەڵات دەبێت چیتر گرتووخانەکان نەکاتە شوێنی مردن".

باشاران لە درێژەدا وتی، "ئێمە تاوتوێی ئەوە دەکەین کە بەرامبەر هێرشەکانی سەر ژنان لە گرتووخانەکان، لە کەسایەتی ئایسەڵ توغڵوکدا لە دژی شێوازەکانی ئەشکەنجە لە گرتووخانەکان لەسەر زیندانیانی نەخۆشی ژن پەیڕەو دەکرێت، مرۆڤ دەتوانێت بە تێکۆشانێکی چۆن بکات. خەباتی ئێمە، پشتیوانی ئێمە و هەوڵەکانی ئێمە ببنە دەنگی ئەوان و بەردەوام دەبن".

 

سەبارەت بە پاکتاوی ژنانیش باشاران وتی، "لە گرتووخانەکان ژنان بە هۆی ئەوەی تێدەکۆشن بە بارمتە دەگیرێن، بە دەیان ساڵ سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت، لە دەرەوەش کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان بە بێ وەستان و بێ پسانەوە بەردەوامە. تەنیا لە کانونی دووەمی ٢٠٢٢دا ٢٦ ژن بە دەستی پیاوان کوژراون. ٢٨ ژنیش بە شێوەی 'خۆکوشتن' کۆتایی بە ژیانیان هاتووە. کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان گەیشتووەتە ئاستی پاکتاوکاری. دەسەڵات پێویستە دەستبەرداری ئەو مامەڵەیە بێت کە پیاوان هان دەدات و برەو بە رەگەز پەرەستی دەدات".

هـ . ب