بنەماڵەکان بە مەبەستی سەردان بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی دیکە کە لە ئیمڕاڵین بۆ ئەوەی بتوانن دیدار ئەنجام بدەن داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

برای رێبەری گولی کورد عەبدوڵا ئۆجالان محەمەد ئۆجالان، پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، برای عومەر خەیری کۆنار عەلی کۆنار، برای حامیلی یڵدرم پۆلات یڵدرم و خوشکی وەیسی ئاکتاش مەلیحە چەتین سەردانی داواکاری گشتی کۆماریی بورسایان کرد. بنەماڵەکان داوایان کرد رۆژی دووشەممە بچنە ئیمڕاڵی و دیدار لەگەڵ کەسوکاریان ئەنجام بدەن.

بنەماڵەکان هەمان داواکارییان لە رێگەی داواکاری گشتی کۆماریی بورساوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەی ئیمڕاڵی کرد.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩وە کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی بە دیل گیرا، لە زیندانی جۆری ئێف بە ئاسایشی باڵای ئیمڕاڵی لە گۆشەگیرییەکی قورسدایە.

دوایین جار لە ٢٥ی ئاداردا عەبدوڵا ئۆجالان توانیبووی لە رێگەی تەلەفونەوە قسە لە گەڵ براکەیدا بکات. ئەو قسەکردنەش بە نیوەناچڵ مابوەوە.

رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای هەشت ساڵ لە ٢-٢٢ی ئایار، ١٢-١٨ی عوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا توانیبووی پارێزەرانی خۆی ببینێت. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ بەملاوە سەرجەم داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار بێ وەڵام هێڵراونەتەوە.

هـ . ب