بنەماڵەی شەنیاشار بانگەوای پشتگیرییان کرد
بنەماڵەی شەنیاشار کە بە هۆی قەدەغەی کرۆنا لە ماڵەکەی خۆیان درێژە بە ئێشکگری 'دادپەروەری' دەدەن، داوای پشتگیری-یان کرد.
بنەماڵەی شەنیاشار کە بە هۆی قەدەغەی کرۆنا لە ماڵەکەی خۆیان درێژە بە ئێشکگری 'دادپەروەری' دەدەن، داوای پشتگیری-یان کرد.
بنەماڵەی شەنیاشار کە ماوەی ٤٨ ڕۆژە بە درووشمی ئێشکگری ' دادپەروەری' لە بەردەم دادگەی ڕەحا چالاکی دەکەن.لەم ڕۆژانەدا بە هۆی قەدەغەی کرۆنا ڕێگەیان پێ نادەن بچنە بەردەم دادگەی ڕەحا ، هەر بۆیە لە ماڵەوە درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
بنەماڵەی شەنیاشار دەربارەی چالاکییەکی خۆیان ، ڤیدیۆیەکیان بۆ ئاژانسی هەواڵی مەزۆپۆتامیا نارد.
بنەماڵەی شەنیاشار کاغەزێکیان بە نووسینی" ئێمە دادپەروەری دەخوازین" بەرزکردەوە و ڕایانگەیاند کە لە بەیانیەوە چالاکییەکەمان لەبەردەم دادگەی ڕەحا دەست پێدەکەینەوە.
ک-ش