بەردەوامیی گردبوونەوە و ناڕەزایەتییەكان؛ بەشێوەیەكی سیمبولیك "سفرەی بەتاڵ" لە كرماشان دانرا

لەشاری ئەهواز خانەنشینانی کار و کاروباری كۆمەڵایەتی دروشمی "بەڕێوەبەری نەشیاو، دەست لەکارکێشانەوە، دەست لەکارکێشانەوە" دەڵێنەوە.

گردبوونەوە و ناڕەزایەتیەكان لە ئێران چەندین رۆژە بەردەوامە و ژمارەیەك لە ناڕازیەكانی رۆژی یەكشەممە، ١٩ی حۆزەیران لە شارە جیاوازەكانی ئێران رژانەوە سەر شەقامەكان.

خانەنشینانی کار و کاروباری كۆمەڵایەتی لەشارەكانی ئەراك، ئەهواز، شوش، شوشتەر، رەشت و شارەكانی تر لەبەرامبەر بە دۆخی نالەباری ژیانی و مووچەی كەم لەبەرامبەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروکاروباری كۆمەڵایەتی گردبوونەوە و دروشمی دژ بەحكومەتیان وتەوە.

خانەنشینانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی كرماشان، بەئەنجامدان و مەراسیمی سەمبۆلیكی "سفرەی بەتاڵ"یان  ڕاخست و لە دژی جێبەجێ نەكردنی بڕیارنامەی زیادكردنی مووچەی ئەنجوومەنی بەرزی كار و هەلومەرجی نالەباری ژیانی ناڕەزایەتیان نیشاندا.

پێشتر كرێكاران و خانەنشینان لەشارە جیاوازەكان ڕاخستنی سفرەی بەتاڵ لە دژی بەرزبوونەوەی بێ دەرەتانی و بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری و گۆشاری ئابوری ناڕەزایەتیان نیشان دەدا.

بەگوێرەی زانیاریەكان خانەنشینان رۆژی یەكشەممە، درۆشمگەلێكی وەكو"دەوڵەتی شەش كلاسە، هەمین روزا خلاسە"، "توپ و تانك و فشفشە، رئیسی باید گم بشە"، "وعدە وعید كافیە، سفرە ما خالیە" و "نە مجلس و نە دەوڵەت، نیستند بەفكر ملت" و "رزمەندەگان دیروز، گرسنگان ئیمروز"یان دەوتەوە.

لە ئەهوازیش خانەنیشینانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی دروشمی "مۆدیری بی لیاقەت، ئیستعفاو، ئیستعفاو"یان دەگوتەوە.

لەلایەكی تر، گروپێك لەكارمەندانی وزارەتی ژینگە رۆژی یەكشەممە، ١٩ی حۆزەیران، لەدژی كەمیی مووچەكانیان لەناو حەوشەی وەزارەتەكەیان گردبوونەوە.

بڵابوونەوەی دیمەنەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نیشانی دەدات، ژمارەیەك لە كاسبكاران و دوكانداران لەشارە جیاوازەكان، لەدژی هەلومەرجی ئابوری و بەرزبوونەوەی باج لەكەرتی تایبەت، دۆكانەكانیان داخست و گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێكهێنا.

ئەوانە لە کاتێکدان رۆژی پێنجشەممە لە چوارچێوەی گردبوونەوە گشتیی مامۆستایان زیاتر لە ١٠٠ مامۆستا دەستبەسەركران.

ژ.ت