بەرخۆدانی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی ١٤٢ ڕۆژە بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ١٤٢ هەمینی خۆیدا بەردەوامە.

گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٢ساڵە  لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە و هەروەها لە دژی پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. چالاکییەکە بە دەستەی ٢٣هەم  بەردەوامە و لە ڕۆژی ١٤٢هەمینی خۆیدایە. لە مەخموور چالاکییەکە ١٢١ و لە کەمپی لاڤریۆی یونایش ١٠٤ ڕۆژە بەردەوامە.

مەخموور

لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور، ژنان لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ وە  لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کردووە. چالاکییەکە کە لە ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیداندا بەڕێوە دەجێت و ١٢١ ڕۆژە بەردەوامە.

یونان

لە کەبپی پەنابەرانی لاڤیریۆ لە وڵاتی یونان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن داوە. ئەم چالاکییە ١٠٤ ڕۆژە  بەردەوامە. تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و ناوەندی جاندی کوردستان پێشەنگایەتی ئەم چالاکیە دەکەن.

ک-ش