بەرخودانی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرباری هێرشەکان بەردەوامە

بەرخودانی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەرباری هەموو هێرشەکانی دەوڵەت لە ١٣٥ەمین رۆژدا بەردەوامە.

بەرخودانی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ١٣٥ رۆژی تێپەڕاند. دادگا و دەسيڵاتی دادوەری ئێران سزای قورس بەسەر خۆپیشاندەران، مامۆستاین، چالاکوانان و رۆژنامەواناندا دەسەپێنێت.

لە شاری سنە رەفیق سەلیمی یەک لە چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی ئەو شارە تۆمەتی "خراپەکاری لەسەر زەوی"ی رووبەڕوو کرایەوە. هاوکات لە شارەکانی ئێرانیش چەندین چالاکوانی مەدەنی، هونەرمەند، ئەکادیمی، رۆژنامەنووس و توێژە جیاجیاکان بە هۆی بەشداری یان پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکانەوە سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

یەک لەو دەستگیرکراوانە کە دوێنێ دادگایی کرا ئارمیتا عەباسیی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵە کە پێشتر بڵاوکرابووەوە کە کاتی دەستبەسەریدا رووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس و دەستدرێژی بووەتەوە.

هاوکات ئاستیاژ حەقیقی و ئەمیر محەمەد ئەحەمدی هاوسەری کە دوو هاوسەری بلۆگەرن بە تۆمەتی سەماکردن لە شوێنێکی گشتی لە تاران هەر کامێکیان سزای ١٠ ساڵ و شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

هەر دوێنێ راگەیەندرا کە چوونە دەرەوەی وڵات کە مەسعود کیمایی دەرهێنەری ناسراوی ئەو وڵاتە کراوە.

لەشاری جوانڕۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دوێنێ ژمارەیەکی زۆر سەرباز لە ناوشاردا جێگیرکرابوو.

هەروەها لە شاری خۆی قوربانیانی بومەلەرزەکە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانەوە ناڕەزایەییان دەربری بەڵام لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە بە ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە ئاویان پێداکرا و هەوڵدرا بەم جۆرە بڵاوەیان پێبکرێت.

لەچەند ناوچەیەکی تارانیش شەوی رابردوو هاوڵاتیان لەسەر باڵکۆن و بانی ماڵەکانیانەوە بەردەوام بوون لە وتنەوەی دروشم دژی دەسەڵات.

هـ . ب