جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) مەرال دانش بەشتاش لە پەرلەمان کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سازکرد. لە وتەکانیدا ئەم خاڵانەی دەستنیشان کرد؛
"سبەینێ لە لیژنەی دەستور، پێشنیازی ئاکەپە-مەهەپە سەبارەت بە پەیڕەوی ناوخۆ گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. دەزانین کە گۆرین و هەموارکردنەوەی دەستور بە ماوەیەکی کەم بەر لە هەڵبژاردن بە چ واتایەکە. وڵاتەکە گیرۆدەی هەژارییە و خەڵک لەپێناو بە زیندوویی مانەوەدا خۆڕاگری دەکەن. لە هەموو لایەک و هەموو بوارەکاندا شکستی هەیە بەڵام ئەوەی بابەتی گەرمە لای جەمسەری دەسەڵات مانۆری هەڵبژاردنە. هەوڵی ئەوانە بۆ قۆرغکردنی رای گشتی. پێشنیازەیاسای هەمواری دەستوری هەمیشەیی یەک لەو هەوڵانەیە. بابەتی پەیڕەوی ناوخۆیی وەک بەشێک لە هەڵمەتی هەڵبژاردن لێکردووە. ئەم هەوڵە کۆمەڵگا دابەش دەکات و پشتیوانی بۆخۆیان زیاد دەکەن. گوێ بە بڕیارەکانی دادگای دەستوری هەمیشەیی و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نادەن. باسمان لەوەکردبوو کە دەبێت ماف و ئازادی بە شێوەیەکی گشتی رەچاو بکرێن. بەڵام وەڵامی ئەوە نادەنەوە و دواتر پێشنیازە یاسای خۆیان ئامادە کرد و پێشکەش بە کۆمیسیۆنیان کرد. وەڵامێکی ئەرێنیمان بە فراکسیۆنی ئاکەپە نەدابووەوە. ناتوانین بڵێین کە لەم بوارەدا ئاکەپە-مەهەپە لە ناخەوە لەگەڵیدان. تا دوێنێ هاوبەشی بچوک هەڕەشەی لە دادگای دەستوری دەکرد بۆ ئەوەی پارتەکەمان دابخات. هەمان هاوبەشی بچوک لە پێناو داخستنی پارتەکەماندا کەمپینی دەستپێکردووە و لەلای دادگای دەستور دۆسیەی کردووەتەوە.
هەدەپە بەشداری لیژنەی دەستوری هەمیشەیی ناکات
لەگەڵ ئەوانەی دەستوری هەمیشەیی بە فەرمی ناناسن و پێشێلی دەکەن، دەستور نانوسرێتەوە. هەربۆیەش بەشداری لە دیدارەکانی لیژنەی دەستور ناکەین. بڕیاریمان دا کە بەشداری دیدارەکانی سبەینێ نەکەین. بڕیارمان دا کە نەبینە بەشێک لەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەوە".
هـ . ب