بەتۆمەتی گەندەڵی پارێزگاری كەركوك و ژمارەیەك بەرپرسی تر دادگای دەكرێن
دەستەی دەستپاكیی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە موڵكی گشتی، پارێزگار و ژمارەیەك بەرپرسی تری كەركووكی سزادا.
دەستەی دەستپاكیی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی و زیانگەیاندن بە موڵكی گشتی، پارێزگار و ژمارەیەك بەرپرسی تری كەركووكی سزادا.
دەستەی دەستپاكیی عێراق دوێنێ پێنج شەممە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، "فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی لێكۆڵینەوەی لە دۆسییەكدا كردووەو پاشان ئاراستەی دادگای كردووە و لەو چوارچێوەیەدا دادگا فەرمانی ئامادەبوونی پارێزگاری كەركووك و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیوانی پارێزگای كەركووكی بە تۆمەتی ئەنجامدانی كاری نایاسایی".
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی مادەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو كەسانە بانگهێشتی دادگا كراون، كە سەرپێچییان لە باڵاخانەی نوێی پارێزگای كەركووك كردووە.
ک-ش