هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بوڵدان له په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه‌ی گروپی پارته‌كه‌یدا بابه‌ته گه‌رمه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاند. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بوڵدان باسی له قه‌یرانی ئابوری و گۆشه‌گیری له ئیمراڵی كرد.
په‌روین بوڵدان باسی له‌وه‌كرد كه به‌ر له كۆنگره‌ی گه‌وره، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره سازكرا و به‌م جۆره‌ی وت: "به‌ڵێ ئێمه ئێستا له‌وه‌ها سه‌رده‌مێكداین كه زۆر باس له هه‌ده‌په ده‌كرێت. له سه‌رده‌مێكدا كه سیاسه‌ت، یاسا و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ژێر پێ نراون ئێمه تێكۆشانێك كه شكۆی مرۆڤایه‌تیه، ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان له لوتكه‌دا به بنه‌ما ده‌گرێت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په ناكه‌وێت و ناتوانن له‌ناوی ببه‌ن، هیواش تێكناچێت و ناتوانن تێكیبدهن. هه‌ر بۆیه هه‌موو ده‌ردی ئه‌وان بووه‌ته هه‌ده‌په. بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ده‌په له ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كان بهێڵنه‌وه. زۆر به هه‌ده‌په‌وه سه‌رقاڵ بوون و هێشتاش پێوه‌ی سه‌رقاڵن. له مێژووی دیكتاتۆری جیهاندا ئه‌و گوشار و كرده‌وه نایاساییانه‌ی نمونه‌یان نه‌بینراوه كردویانه و هێشتاش ده‌یكه‌ن. كوده‌تایان كرد، گرتیان، قه‌ده‌غه‌یان كرد، كوشتیان، ئه‌شكه‌نجه‌یان كرد، دۆسیه‌ی فرت و فێلیان كرده‌وه و هه‌وڵیاندا كپ و بێده‌نگی بكه‌ن. ئێستا یادداشتێكیان له دژی ساڵحه ئایده‌نیز به په‌له ناردووه بۆ په‌رله‌مان. ئه‌وه‌ش وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی ساخته له به‌رده‌مماندایه".
له درێژه‌دا بوڵدان ساڵیادی كوشتنی ده‌نیز پۆیرازی به بیرهێنایه‌وه و به‌م جۆره به‌رده‌وامبوو: "هه‌موو كه‌س ده‌بینێت كه به ملیۆنان پۆیراز هه‌یه. ده‌نیزی به نرخ، بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانت ئێمه به هه‌موو هێزمانه‌وه تێده‌كۆشین".
له به‌رده‌وامیدا بوڵدان باسی له‌وه‌كرد كه ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ههدهپهیهك كه ناتوانێت سیاسه‌ت بكات، بۆ گه‌ل نابێته هیوا و ته‌نیا كراوه ببینێت و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ویستیان ئه‌و هیوا گه‌ورانه‌ی له ٧ی حوزه‌یران و ٣١ ئادارهكان خوڵقاون بخه‌نه ژێر گڵه‌وه. به‌ڵام نه‌یانتوانی! نه‌یانتوانی بوێری سیاسی هه‌ده‌په و هیوای گه‌له‌كه‌مان بشكێنن. ئێوه‌ش ناتوانن. ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆشیاندا باسی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن. هه‌ده‌په و پێداگری گه‌لیان له تێكۆشان به باشی هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه له ئه‌نجامدا چی بوو؟ هه‌ده‌په هێزی پێشه‌نگایه‌تی خۆی پته‌وتر كرد و تادێت به‌هێزتر ده‌بێت. ئێمه له دوێنێ زۆر به‌هێزترین. ئه‌رێ راسته زۆر زریان هه‌ڵیانكرد به‌ڵام نه‌یانتوانی له‌ناوی ببه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په چنارێكه كه ره‌گی خۆی به قوڵی له زه‌ویدا داكوتاوه. ئه‌و ژناره له پێشه‌ڕۆژ و ئێستاشدا گه‌وره ده‌بێت. به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی كۆتایی ئێمه به هه‌نگاوی پێداگرانه به‌ره‌و پێش ده‌چین".
‘هه‌ده‌په بۆ ژیانی یه‌كسان و هاوبه‌شی ٨٦ ملیۆن كه‌س تاكه بژارده‌یه‘
بوڵدان رایگه‌یاند، كه كێ چ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌كات با بیكات به‌ڵام هاوكێشه‌ی هه‌ره گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه داده‌مه‌زرێنرێت و به‌م جۆره دووا: " ئامانج و رێگاكانی چاره‌سه‌ری كه هه‌ده‌په خستوویه‌تیه به‌رده‌م خۆی بۆ ژیانی هاوبه‌ش و یه‌كسانی ٨٦ ملیۆن كه‌س تاكه بژارده‌یه. ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په- مه‌هه‌په ده‌ڵێت با سیستمی نكۆڵیكار، له‌ناوبه‌ر و تاكڕه‌و و تاكپه‌رست كه به سه‌دان ساڵ ئازاری قورسیان به گه‌لان گه‌یاندووه وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بێت. ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه كۆمار ناتوانێت دیموكراتیك بێت، ئاشتی دروست بێت و دادپه‌روه‌ری به‌ره‌و پێش بچێت. پارته ئپۆزسیۆنهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه‌ی ئێستان. ده‌ڵێن ئێمه شوێنه رووخاوه‌كان هه‌ندێك چاكده‌كه‌ینه‌وه و خۆمان رزگار ده‌كه‌ین.. ئێمه‌ش ده‌ڵێین كه ئه‌م خانووه خانوویه‌كی رزاوه. كۆڵه‌كه‌كانی ده‌ڕوخێن. ئاشكرایه كه له كاتی دروستكردنی ئه‌م خانووه‌دا دزی كراوه. بناغه‌كانی به باشی دانه‌نراون. ئیچمه تێناگه‌ین كه ئه‌وان چۆن نۆژه‌نی ده‌كه‌نه‌وه. ئایا ئه‌مه ده‌توانێت بۆ گه‌ل ببێته هیوا؟ گه‌لیش باش د‌رك به‌وه ده‌كات كه تا بناغه‌یه‌كی نوێ دانه‌نرێت و تا په‌یمانێكی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دروست نه‌كرێت، داهاتوویه‌ك بوونی نابێت. باشه تا ئاشتی دروست نه‌بێت چۆن داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش داده‌مه‌زرێنن؟
بوڵدان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا:
"یه‌ك له هه‌ره گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی ئه‌م وڵاته، نه‌بوونی ئاشتییه. ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره كه ده‌سه‌ڵات و هه‌میش ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد بوونی نه‌بێت مامه‌ڵه ده‌كات. بابه‌تی كێشه‌كه بابه‌تێكی سه‌د ساڵه‌یه و راستییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه كه پێویستی به پێداگری و جددی بوون هه‌یه. بناغه‌ی هه‌مووی كێشه‌كان ئه‌و كێشه‌یه‌یه و ئه‌وانه‌ی له بهرهورووبونهوهی هه‌ڵدێن، ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری به‌ره‌وپێش ببه‌ن، له هه‌مان كاتدا به‌رپرسن له ئازاره‌كانی ئێستا.
‘گۆشه‌گیری له ئیمراڵی بۆ له‌سه‌ر پێڕاگرتنی رژێمی نایاسایی و قۆناغی شه‌ڕه‘
ده‌مه‌وێت لێره‌دا جارێكی‌تر پرسیار بكه‌م، ئاخۆ بۆچی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی هه‌یه؟ نه‌ده‌سه‌ڵات و نه ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ناده‌نه‌وه. ئێمه باش ده‌زانین كه بۆ درێژه‌دان به قۆناغی شه‌ڕ و بۆ ئه‌وه‌ی كه رژێمی نایاسایی خۆی له‌سه‌ر پێ رابگرێت ئه‌و گۆشه‌گیرییه درێژه‌ی پێده‌درێت. له ساڵی ٢٠١٥دا قۆناغی چاره‌سه‌رییان له‌ناو برد و رێگه‌یان له‌به‌رده‌م سیستمێكی چه‌وت و نایاسایی كرده‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه له‌ناو نه‌چێت پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
‘ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری به‌ره‌ووپێش بچێت ئیمراتۆریه‌تی تاڵانكاری ئه‌وان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‘
هه‌موو كه‌س باش ئه‌وه ده‌زانێت كه ئێمه بۆ كۆتاییهێنان به ناچاره‌سه‌ری و تێكشكاندنی ئێستا رێپێوانی گهملیكمان ده‌ستپێكرد. به تایبه‌تیش كه‌سێك هه‌یه كه ئێوه ئه‌و ساختهكارهی كه له ئهلبومهكاندا وێنه‌ی كیشاوه باش ده‌ناسن. ئێمه ده‌زانین كه زۆر پێی دڵته‌نگ بووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له وشه‌ی چاره‌سه‌ریش ده‌ترسێت. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری به‌ره‌و پێش بچێت ئیمپراتۆریه‌تی تاڵانكاری ئه‌وان ده‌ڕوخێت. ئه‌ویش باس دركی به‌وه كردووه. هه‌ر بۆیه ده‌ستبه‌جێ په‌نای بۆ درۆ و بوختان برد. ئێمه ده‌زانین كه به هێرشه‌كانی دژی هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی بپارێزێت.
كه‌سێك هه‌یه گوایه ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتار قه‌بوڵ ناكات. ئێمه‌ش ئه‌و وه‌ك وه‌زیر نابینین و نایناسین. تۆ قبوڵی بكه‌یت یان نا و تۆ په‌سه‌ندی بكه‌یت یان په‌سندی نه‌كه‌یت له‌م وڵاته‌دا ١٠ ملیۆن كه‌س ده‌نگ به ئێمه ده‌دات و ئێمه‌یان كردووه‌ته په‌رله‌مانتار. له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئێمه هێنده گه‌وره‌تر ده‌چینه په‌رله‌مانه‌وه. لێپرسینه‌وه‌ی ئه ئه‌لبۆمانه، هاوبه‌شی تاوان و كرده‌وه‌ی نایاسایی یه‌ك به یه‌ك له‌گه‌ڵتا ده‌كرێت و باجه‌كه‌یان ده‌ده‌یت. هه‌ر له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ بكه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات نه‌ماوه!
‘كه‌س نه‌یتوانیوه سه‌ر به‌م گه‌له دابنه‌وێنێت و ئێوه‌ش ناتوانن‘
دوێنێ له گوندی خاشكانی ئهلباكی وان له كاتی ده‌ستگیركردنی كه‌سێكدا دیمه‌نی قێزه‌ون كه‌وتنه‌وه به‌ر چاو كه هه‌موو جیهان پێی تاسا و شۆك بوو. ئێمه شۆك نه‌بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداری به‌و شێوازه ده‌ستی به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن كرد. ئێمه ئه‌و وه‌حشیگه‌رییه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ئێمه باش ده‌زانین كه ده‌یانه‌وێت گه‌ل بترسێنن و بێزاری بكه‌ن. به‌ڵام زۆر به باشی ئێمه ده‌زانین كه ئه‌و ده‌سه‌لاته له ترسان ده‌له‌رزێت، ده‌هه‌ژێت. ناتوانێت بێته به‌رده‌م گه‌ل و هێزه ئه‌منییه‌كان دهنێریچت. به‌ڵام ده‌بێت باش بزانێت كه كه‌س نه‌یتوانیوه سه‌ر به‌م گه‌له دابنه‌وێنێت و ئێوه‌ش ناتوانن. ئێوه ناتوانن چۆكیان پێدابده‌ن. كۆتایی به‌و كه‌مپینه چه‌كدارانه‌ی ئێوه ده‌هێنێت.
‘كێ به جددی له كێشه‌ی كورد نزیك نه‌بێته‌وه تووشی دۆڕاندنێكی گه‌وره ده‌بێت‘
ئۆپۆزسیۆن پێداگری ده‌كات كه خۆی له پرسی چاره‌سه‌ری نزیك نه‌كاته‌وه. به‌ره‌وپێشبردنی چاره‌سه‌ریه‌ك له چوارچێوه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندا، باس نه‌كردن له گۆشه‌گیری دژواركراو و نایاسایی، ته‌نیا به كه‌ڵكی ده‌سه‌ڵات دێت. من لێره‌دا بانگه‌واز ده‌كه‌م، ئایا ئێوه له‌به‌ر چه‌ند ده‌نگی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان سه‌دان ساڵی تری توركیا له‌ناو ده‌به‌ن؟ به راشكاوی ده‌ڵێم، كێ به جددی نزیكی پرسی كورد نه‌بێته‌وه، كێ رێگه‌ی دیموكراسی به‌ره‌وپێش نه‌بات و كێ له بابه‌تی پرسی كورددا بكه‌وێته پێش نه‌ژادپه‌رسته‌كان زۆر به گه‌وره‌یی زیانی به‌رده‌كه‌وێت. كێ ئه‌و بابه‌ته له رووی سیاسیه‌وه وه‌ك كه‌رسته به‌كاربهێنێت، به چاوی ده‌نگ له گه‌لی كورد بڕوانێت، ئیراده و داواكاری گه‌ل به فه‌رمی نه‌ناسێت ئه‌وه زیان و دۆڕاندنی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و شێوازانه له ماوه‌كانی رابردوودا تاقیكرانهوهبهڵام یه‌ك دانه له‌و شێوازانه‌ش سه‌رنه‌كه‌وتن و ئه‌مڕۆش سه‌رناكه‌ون".
له‌م رۆژانه‌دا هه‌ندێك كه‌س بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بێت باس له قۆناغێكی نوێی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن. ئه‌و وتانه ته‌نیا له پێش هه‌ڵبژاردن ده‌كرێن، پوچ و بێبنه‌مان. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات شكست ده‌هێنێت. قۆناغی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیاسه‌تی سڕینه‌وه و نكۆڵی كه تووشی شكست بووه. نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری، به‌ڵكوو سیاسه‌تی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به جددی له پرسه‌كه نزیك نابنه‌وه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته تێنه‌په‌ڕێنن به دڵنیاییه‌وه ئه‌وانیش شكست ده‌هێنن و هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ناسنامه‌ی و ئایین و باوه‌ڕییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دایه و وتیشی: هه‌ده‌په بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كو‌لتور، ناسنامه و ئایینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بژین ده‌ستی به خه‌بات كردووه و جه‌ختی كه تا هه‌ده‌په و ئهندێشهكهی هه‌بێت با كه‌س هه‌ست به بێهیوایی نه‌كات".
په‌روین بوڵدان به ئاماژه‌دان به ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان له ئامه‌د وتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌نگی گه‌ل ده‌ترسن رۆژنامه‌وانانیان خستووه‌ته ناو زیندانه‌وه و روو له ده‌سه‌لات وتی، "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداری باش بزانێت كه هێشتا هێزێك كه بتوانێت راستی پێنووس بێده‌نگ و كپ بكات له‌سه‌ر رووی زه‌وی نه‌بینراوه، ئێوه‌ش ناتوانن".
بوڵدان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گۆڕینی سزای بكوژێكی ژنانی له زیندانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه بۆ سزای ٢٣ ساڵ زیندان به بیرهێنایه‌وه و وتی، تووشی شۆك نه‌بووین. من ئه‌و بڕیاره له دژی ژنان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م. ده‌بێت دادگای پیاوسالار كه خزمه‌ت به سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتداریی دوژمنایه‌تی له دژیی ژنان ده‌كات باش بزانێت ئه‌و سیستمه ده‌گۆڕێت كاتێك ئه‌و رۆژه‌ش هات هه‌موو دوژمنانی ژنان باج ده‌ده‌نه دادپه‌روه‌ری".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په روو له گه‌نجانیش وتی، "گه‌نجانی به نرخ، كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی رزیوه بخه‌ینه ناو زبڵدانه‌وه. هاوارێكی ئێوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌هه‌ژێنێت. له دژی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه چیتر چیرۆكێكی نه‌ماوه، كات كاتی نوسینه‌وه‌ی چیڕۆكی سه‌ركه‌وتنه".
‘كۆنگره‌كه‌مان ده‌بێته رێپێوانی گه‌وره‌ی راستی و دیموكراسی‘
په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له كۆتاییدا رایگه‌یاند، "بۆ ٣ی ته‌موز كاتێكی زۆر كه‌م ماوه. كۆنگره‌كه‌مان ده‌بێته رێپێوانی راستی و دیموكراسی. كۆنگره‌كه‌مان ده‌بێته كۆنگره‌ی هیوا، بوێری و داهاتوویه‌كی هاوبه‌ش. وه‌رن جۆش و خرۆشی ٨ی ئادار، نه‌ورۆز و یه‌كی ئایار بگوازینه‌وه بۆ كۆنگره‌كه‌مان".
هـ . ب