بوڵدان: ئاشتی، خۆشەویستی، دیموکراسی و ئازادی بهێنینە سەر ئەم خاکە
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا وتی، " پێکەوە ئاشتی، خۆشەویستی، دیموکراسی و ئازادی بهێنینە سەر ئەم خاکە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە کۆبونەوەی پارتەکەیدا وتی، " پێکەوە ئاشتی، خۆشەویستی، دیموکراسی و ئازادی بهێنینە سەر ئەم خاکە."
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کۆبونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان بەڕێوە برد. سیاسەتمەداران، ئەحمەد تورک و سڕی ساکک، گولسەر یڵدرم، ئوزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی لقی ئەنقەرە، شوکران قاپلان هاوسەرۆکی گشتی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکا کرێکاریە جەماوەریەکان (کەسک)، گۆنول ئادیبەلی سەرۆکی سەندیکای تەندروستی و خزمەتی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرانی بزوتنەوەی ئازادی و نوێنەری زۆر دەزگای مەدەنی بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد.
بوڵدان بەبیری هێنایەوە کە ئەوان یەکەم میتینگی هاوپەیمانی رەنج و ئازادیان لە ١٥ی کانونی دووەمدا ئەنجامداوە و وتی، " بە جۆش و خڕۆشی میتینگی ئەستەنبوڵ سڵاوتان لێدەکەم."
یادی هەرانت دینک کرایەوە
بوڵدان بە یادکردنەوەی هەرانت دینک رۆژنامەنووسی ئەرمەنی کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر تیرۆرکرا دەستی بە قسەکانی کرد و وتی، " ئاپهارینگی هێژا، پێکەنینی تۆمان لەبیر نەکردووە. خەیاڵی تۆ کە ئاشتی و ئازادیبوو لەبیرمان نەکردووە. بە دڵنیاییەوە ئەو هێزە تاریکەمان لەبیر نەکردووە کە تۆیان لەنێو ئێمە برد. ئەو کەسانەمان لەبیر نەکردووە کە بکوژان دەپارێزن و رێگە بە کۆمەڵکوژی دەدەن، رێگە نادەین لەبیر بکرێن. پێویستە ئەو بکوژ و بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکان و تیرۆرەکان باش بزانن کە رۆژێک حسابیان لێدەپرسین و ئەم وڵاتە بە قۆناغی دادپەروەری و رووبەرووبوونەوەی راستیەکان تێدەپەڕێت. هیچ شتێک، هیچ تیرۆر و کۆمەڵکوژیەک لە تاریکیدا نامێننەوە. بە دڵنیاییەوە ئەوەندەی نەماوە بۆ کۆتاییهێنان بە تاریکی. بە تەئکیدی ئێمە ئاشتی، خۆشەویستی، دیموکراسی و ئازادی دەهێنینە سەر ئەم خاکە."
بوڵدان ئاماژەی بەوەش کرد کە بە جۆش و خرۆشەوە کۆبوونەوەی ئەستەنبوڵی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەڕێوەچوو و وتی: هەموومان پێکەوە گوتمان؛ نا بۆ شەڕ،هەژاری، دەستبەسەرداگرتن، گۆشەگیری و نادادپەروەری. ئێمە لەو گۆڕەپانە بەڵێنمان بە گەلەکەماندا ئەم وڵاتە تەسلیمی تاریکی نەکەین. ئێمە بۆ ئەوە کۆبووینەوە کە نەتوانن ئەم وڵاتە تەسلیمی تاریکی بکەن. بۆ ئەوەی لە رێگەی رەنج و ئازادیەوە گۆڕانکاری بهێنێته ئاراوه ، یەکێتی بەڵێنمان دروست کرد و دەسەڵاتی یەکڕیزیمان بنیاتنا . لە میتینگەکەماندا وتمان و لێرەش دەیڵێین، ئەمە تەنها سەرەتایەکە. ئێمە گەورەتر، بەهێزتر و بەرفراوانتر دەبین. ئێمە وەک رەنج و ئازادی دێین. ئێمە دێین بۆ هاوکاری بۆ داهاتوو. ئەم هاوکاریە ئایندەی ئازادە. ئەم پاڵپشتی و ئیرادەیە وڵات لە تاریکی ئاکەپە-مەهەپە رزگار دەکات. ئێمە هەر لەسەرەتاوە دەمانوت دەستمان بە رێپێوانی سەرکەوتن کردووە. ئەمڕۆش هەمان شت دەڵێین. بە دڵنیاییەوە فیناڵی گەورە و سەرکەوتنی گەورە بۆ گەلەکەمان مسۆگەر دەکەین. بە تایبەتی دەمەوێت ئاماژە بەم بابەتە بکەم؛ بەرەی ئاکەپە-مەهەپە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هەوڵی داخستنی پارتەکەمان و دەستبەسەرداگرتنی هاوکارییەکانی گەنجینە بدات و دۆخێکی نادیار لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بخوڵقێنێت."
ف.ق