بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌رگریی له هه‌ده‌په راگه‌یه‌نرا
دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌رگریی له هه‌ده‌په‌ی راگه‌یاند.
دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌رگریی له هه‌ده‌په‌ی راگه‌یاند.
له دۆسیه‌ی داخستنی هه‌ده‌په‌دا، هه‌ده‌په به مه‌به‌ستی به‌رگریی كردن له خۆی داوای كردبوو كه ماوه‌كه درێژبكرێته‌وه. دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌ی دایه‌وه.
لیژنه‌ی یاسایی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، كه له‌و ماوه‌ی بۆ به‌رگریی له ٢١ ی شوباتی ٢٠٢٢دا كۆتاییدێت ٦٠ رۆژ بۆ ماوه‌ی به‌رگری له خۆكردن درێژكراوه‌ته‌وه. پێویسته لیژنه‌ی یاسایی هه‌ده‌په له ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢ به‌رگریی سه‌ره‌كی خۆی پێشكه‌ش بكات.
له بڕیاری دادگای ده‌ستوریدا راگه‌یه‌نراوه، پارێزه‌ران ده‌توانن هه‌موو په‌ڕاوه‌كانی دۆسیه‌كه ببینن.
هـ . ب