ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەورووپا دەربارەی بڕیاری لەسێدارە دانی ٤ گەنجی ئێزدیی کە تەمەنیان ژێر ٢٠سالە لەلایەن دادگەی عێراقەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:
" ئێمە وەک رێکخستن و رێکخراوە ئێزدییەکانی ئەورووپا ئەم بڕیارەی لە سیدارەدانی ٤ گەنجی ئێزدیی دادگە وەک بڕیارێکی سیاسی بە هزری داعش دەنرخینین.
دادگەی باڵای دەولەتی عێراق لە مووسل سزای لە سێدارەدانی بۆ ٤ گەنجی ئێزدیی دەرکردووە، کە بە تەواوی کۆمەڵگەی ئێزدیی سەرتاسەری جیهانی هەژاند.
ئەو گەنجانەی بەناوی شاڵان ئەلیاس قاسم سەلۆ، فاروق حەمە فەیسەڵ حەمە، تاریفێن سەعید خدر سەعدۆ، ئەحمەد فارش ساڵح فارس بە کوشتنی دوو کەسی عەرەب لە ساڵی ٢٠٢٠ تاوانبار کراون.
ئەو کردەوە تراژیکە کە ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویدا، لەلایەن هەموو ئێزدییەکانەوە ئیدانەکرا.
بە پێی ڕاگەیەنراو و سەرچاوەکان ، هیچ تاوان و تێکەڵی ئەو گەنجانە بەو ڕووداوە نییە.
ئێمە وەک رێکخستن و ڕێکخراوە ئێزدییەکان هیچکات قەبووڵ ناکەین کە ڕووداوگەلێک بەم شێوەیە وەک دەرفەت بۆ خۆ ببینن، بۆ ئەوەی کە دیسانەوە ڕەوایی بدەنە هیرش کردن بۆسەر کۆمەڵگەی ئێزدیی.
ئێمە بینیمان پیش ئەوە ، بەهەمان عەقلیەتی تیرۆریستانی داعش لە سالی ٢٠١٤ لە دژی کۆمەڵگەی ئێمە کۆمەڵکووژییەکی سیستماتیک ئەنجامدرا.
کاتێک تێگەیشتن و هزری یاسا ئەمە بێت، مافی زۆر نەتەوە بپارێزێ و هەڵبکوتێتە سەرمافی هەندێک نەتەوەی تردا ، بەو واتایە کە ئەوم دەوڵەتە بێلایەنی وەلا ناوە.
دەمانهەویت بە بیری دەوڵەتی عێراقی بهێنینەوە کە ئەرکی حکومەت ئەمەیە کە مافی کەمە نەتەوە و کەمە ئاینییەکان بپارێزێت و خاوەنداریەتییان لێبکات. هەر بۆیە دەبێت حکومەتی عێراق بە ئەرکی خۆی ڕابێت و بە تایبەتی بۆ کۆمەڵگەی ئێزدیی کە ماوەی ٧ساڵی لە ناو قڕکردنێکدا تێپەڕاند.
ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدیی چاوەڕوانمان دەکرد کە حکومەتی عێراق هەندێگ هەنگاوی ئەرێنی و ستراتژیک بۆ کۆمەڵگەی ئێزدیی بنێت، بەڵام بەداخەوە بە پێچەوانە هەنگاو دەنێت.
ئەم بڕیارە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و بێ هیوایی ئێزدییەکان لە حکومەتی عێراق. دیسانەوە بووە هۆی ئەوەی کە ئزدییەکان لە کەمپەکان و ژێر چادرەکان نەگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی خۆیان.
ئێمە ئەم دادگاییە وەک بڕیارێکی سیاسی و نادادپەروەری دەبینین.
دەبێت ئەم بڕیارە بەتەواوی هەڵبوەشێتەوە و قۆناغێکی نوێ لەژێر چاودێری رێکخراوە نێوەنەتەوەییەکاندا دەست پێبکات.
ئێمە داوا لە حکومەتی عێراق، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتانی خاوەن پێگە دەکەین لەم دۆخە تایبەتەدا دەستێوەردان بکەن.ئەو گەنجە بێ تاوانانە لە لەسیدارەدان رزگار بکەن بۆ ئەوەی کە بتوانن دیسانەوە ئازادانە بژین.
ناوی رێکخراوەکان بەم شێوەیە:
• SMJÊ - Sîwana Meclîsên Jinên Êzdî
• NAV-YEK - Navenda Yêkîtîya Komelên Êzdiyan
• HCÊ – Hevbendya Ciwanên Êzdî
• MŞD Meclîsa Şengalê a Derveyî Welat
• HÊS – Hevbendya Êzdîyên Sûriyê
• NÇÊ - Navenda Hunermendên Êzdî
• SMGÊ - Rêxistina Sîwanî ya Gundên Êzdiyan.
ک-ش