چالاکوانانی ژنێڤ بەڵێنیان دا بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری بەهێز بکەن

ئەرداڵ ئاتاسۆی هاوسەرۆکی (DKTM) لە ژنێڤ وتی: " جگە لە شکاندنی گۆشەگیریی هیچ ڕێگا چارەیەکی تر بۆ کورد نییە". ئاتاسۆی داوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ٥ی شوبات و ئەو ڕێپێوانەدا کرد، کە لە ٦ی شوباتەوە دەستپێدەکات.

چالاکیی دانیشتنی کوردستانیان بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە.

لە چالاکیی دانیشتنی ئەم هەفتەیەدا باسی ئەوەکرا، کە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات نزیک بوەتەوە و بۆ ئەوەش داوای بەشداریکردن لە ڕێپێوانی درێژ مەودای ڕۆژانی ١١-٦ ی شوبات کرا، کە لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تێکۆشانی کوردستان دەستیپێکرد.

دوای ڕێزگرتن ئەرداڵ ئاتاسۆی هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (DKTM) لە ژنێف وتی: "هێرشی قڕکردن و داگیرکاریی دژ بە کورد و کوردستان تەنها لە ئەنجامی سیاسەتی قڕکردن و نکۆڵیکردنی دەوڵەتی تورکەوە نییە، بەڵکو ئەم سیاسەتە دەرئەنجامی پیلانگێڕییە لە دژی ڕێبەرایەتیمان".

ئاتاسۆی وتیشی، گۆشەگیری و هێرشی قڕکردن پێکەوە ئەنجام دەدرێن و ئەوەشی وت: "جگە لە شکاندنی گۆشەگیری هیچ چارەسەرێکی تر بۆ کورد نییە. دۆستە ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان، کە خاوەنداری لە فەلسەفەی ئازادیی ڕێبەرایەتیمان عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، ڕێپێوانێک ڕێکدەخەن. گرینگە ئێمەش خاوەنداری و پشتیوانی لەو ڕێپێوانە بکەین".

ئاتاسۆی داوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ٥ی شوبات و ئەو ڕێپێوانە درێژمەودایە کرد، کە لە ٦ی شوبات دا دەستپێدەکات.

ئاتاسۆی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە هەموو کوردێک لەم پرۆسە هەستیارەدا هەر چییەکی کەوتە سەر شان ئەنجامی بدات.

 دوای پێشکەشکردنی وتەکان، کوردستانیان دروشمیان وتەوە و بەردەوامییان دا بە چالاکییەکەیان.

ژ.ت