چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە
چالاکی دانیشتن لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کۆرد، عەبدوڵا ئۆجالان له شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامه.
چالاکی دانیشتن لە پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کۆرد، عەبدوڵا ئۆجالان له شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامه.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە"، لە رۆژی ٢٥ی کانوونی دوومی ٢٠٢١ تا ئێستا، کوردستانیان هەموو رۆژانی چوارشەممە لە پلاس دیس نەیشن کە بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لێیە، چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن. لە چالاکییەکەدا، بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە یادی بۆ دەیان هەزار کەس، کە لە بوومەلەرزەکەی مەڕەش گیانیان لەدەستداوە و هەروەها شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان گیرا.
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردی لە جنێڤ( جەدەکە) ئەردال ئاتاسۆی ڕایگەیاند، برینەکانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە تا رادەیەکیش بێت لەلایەن رێکخراوە رێکخستنکراوەکانەوە ساڕێژ دەکرێت و داوای کرد هاوکاری لەڕێگەی مانگی سووری کوردستانەوە ئەنجام بدرێت.
ئاتاسۆی بە بیری هێنایەوە، کە بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزەکەوە، دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سیاسەتەکانی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە فاشیست زیانەکانی بوومەلەرزەکە زۆر زیادی کردووە.
جەختیشیکردەوە، تەنانەت دوای بوومەلەرزەکەش دەوڵەتی تورک بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی چیاکانی کوردستان و وتی: دەوڵەت لە رێگەی لەناوبردن و کوشتنی کورد درێژە بە داهاتوو و بوونی خۆی دەدات. بەم بوومەلەرزەیە جارێکی تر دەرکەوت، کە پێویستە ئێمە بەڕێکخستنبوونی خۆمان بپارێزین و بەرخۆدان گەشاوەتر بکەین، بۆ ئەوەی کورد ئازاد ببێت".
هـ . ب