ئەمینە شەنیاشار کە هاوسەر و دوو کوڕی لە ئەنجامی هێرشی خزمەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە بە برینداری رزگاری بوو، لە بەردەم دادگای روحا چالاکیان ئەنجامداوە و چالاکیەکەیان ٤١ رۆژە بەردەوامە و داوای دەستگیرکردنی بکوژان دەکەن.
بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ کرۆنا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە چالاکییەکە لە مالەوە بەڕێوە دەچێت.
بنەماڵەی شەنیاشار لە سەر تۆڕی تویتەری خۆیان دیمەنی هێرشەکەیان بڵاوکردەوە.
بنەماڵەی شەنیاشار ئەم پەیامەیان بڵاوکردەوە: " شاندی دادگە بەتەواوی دیاری نەردووە کە کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە. بە پێی دیمەنی کامێراکانی دەرەوە ئەوانەی کە هێرشیان کردووە دوو کەسن لە کارگە خزمی پەرلمانتار یەڵدزن؟"
ک-ش