چالاکیەکەی کۆڵن لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە

چالاکیەکەی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدراوە، لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.

چالاکیەکە کە لەلایەن فیدراسیۆنی مەد و یەژەکە – ئە نەرەوە لە نزیک کۆڵن ئەنجامدرا، لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.

لەیلا بیرلیک سیاسەتمەداری کورد لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و وتی،"چارەسەری کێشەی کورد و عەبدوڵلا ئۆجالان دۆخێکی لەیەک جیانەکراون. ٢١ ساڵە عەبدوڵلا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریدایە.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوەیەک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردەوە ئامادەکرابوو، خوێندرایەوە.

لەیلا بیرلیک سیاسەتمەداری کورد قسەی کرد و وتی، پرسی کورد بووەتە پرسێکی گەردوونی، کێشەکە بە تەنها کێشەی کورد و تورکیا نییە و وتی،" چارەسەری پرسی کورد و عەبدوڵلا ئۆجالان دۆخێکی لەیەک جیانەکراون. ٢١ ساڵە ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریدایە. دەبینین کاتێک چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ئەنجام دەدرێت، هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر کورد و تورک کەم دەبێتەوە."

شافا دەنیز نوێنەری فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری ئەڵمانیاش رایگەیاند، تێکۆشانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، تێکۆشانی دادپەروەریە.

چالاکیەکە سبەینێتش لە هەمان کاتژمێر بەردەوام دەبێت.

ف.ق