چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ١٩هەمین رۆژدایە

زیندانیان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر زیندانیان لە ١٩هەمین رۆژی مانگرتنەکەیاندان و چالاکییەکە لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە.

زیندانیانی سیاسیی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر زیندانیان، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە. چالاکییەکە لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى پێدەدرێت. چالاکیی مانگرتنەکە لە ١٩هەمین رۆژدایە.

زیندانیان بانگەوازیان بۆ پشتیوانی لە چالاکییەکان کرد و بنەماڵەى زیندانیانی مانگرتووش داوایانکرد، داوای زیندانیەکان جێبەجێ بکرێت.
ژ.ت