چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢٥هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لەلایەن دەستەى پێنجەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە و لە ٢٥هەمین رۆژدایە.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستاندا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە. چالاکیی مانگرتنەکەیان لەلایەن دەستەى پێنجەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە و لە ٢٥هەمین رۆژدایە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لەو چوارچێوەیەدا کەمپەینی "هەموان پێکەوە بجوڵێنەوە" رێکخستووە تاوەکو سەرنجەکان راکێشنە سەر چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە زیندانەکاندا و بۆ ئەوەش لە ناوچەى ئارناڤۆت کۆی ئیستەنبول دروشمەکانی "لە زیندانەکان بەرخودان هەیە"، "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم پارچە بکە" و "زیندانیانی سیاسی شکۆمانن" نووسی.

ژ.ت