چەندین زیندانی لە زیندانی کورکچولەر دوورخرانەوە بۆ زیندانی بۆلو
چەندین زیندانی لە زیندانی کورکچولەری ئەدەنەوە دوورخرانەوە بۆ زیندانی بۆلو.
چەندین زیندانی لە زیندانی کورکچولەری ئەدەنەوە دوورخرانەوە بۆ زیندانی بۆلو.
بەپێی زانیارییەکان چەندین زیندانی لە زیندانی کورکچولەری ئەدەنە دوورخرانەوە بۆ زیندانی بۆڵو. بە وتەی هاوڵاتییەکی شایەتحاڵ لە نزیک زیندانی ئەسناف، دوو ڕۆژە جموجوڵ و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە زیندانەکەدا زیادیکردووە.
هاوکات پارێزەر مەهتاب سەرت ئەندامی کۆمسیۆنی ناوەندی زیندانییەکان لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە زیندانی کورکچولەری ئەدەنە چەندین زیندانی دوورخراونەتەوە بۆ زیندانی بۆلو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دوورخستنەوەی زیندانیەکان، خودی زیندانییەکان و ژمارەیانەوە لە بەردەستدا نییە.
ئەوە لە کاتێکدایە لە دوای بومەلەرزەکە زیان بەر ژمارەیەک لە زیندانەکان کەوتبوون، بەڵام دەوڵەتى تورک ئەوەی دەشاردەوە. لەبەر بە دەمەوە نەچوونیان، زیندانیان لە چەند زیندانێک ڕاپەڕین و هەوڵی هەڵهاتنیان دابوو، بەڵام چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک لەبریی بە دەمەوەچوونی زیندانیەکان بەشێوەیەکی زۆر توندوتیژانە و بە تەقەی ڕاستەوخۆ بەرەنگاری زیندانیەکان بوونەوەو بەلانیکەمەوە سێ زیندانیان کوشت.
ژ.ت