چیچەک: لەسەر خاکەکەمان کۆتایی بە فاشیزم بهێنین

هاوسەرۆکی هەدەکە جەنگیز چیچەک وتی: "ڕووبەڕووی قڕکرنی دیرۆکی بووینەتەوە. یا ئەوەیە فاشیزم بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەست بەسەر گۆمەڵگەدا دەگرێت، یان ئەوەیە ئێمە دەست بەسەر فاشیزمدا دەگرین و کۆتای پێدەهێنین."

هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) جەنگیز چیچەک بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و باسی لەوەکرد پێویستە وەک بەردەەوامیدان بە سیاسەتی نکۆڵیکردنی دەوڵەت لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبگەین.

جەنگیز چیچەک باسی لەوەکرد سیستەمی نکۆڵیکردن و لەناوبردنی دەوڵەت لە ئێستادا لە لایەن دەسەڵاتداری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە بەڕێوەدەبرێت، لە لایەکی دیکەوە بەشێوەیەکی تایبەت هێرش دەکرێتە سەر تەڤگەری ئازادی کورد و وتی: "لەبەرئەوەی ئەوانەی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن و لە ئێستادا دەسەڵاتدارن زۆر باش ئەوە ئەزانن تابێت تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلی کورد مەزن و جڤاکی دەبێتەوە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد دەبێتە پێویستی مێژووی. لە لایەکی دیکەوە ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی کوردی لەهەمانکاتدا لە بەرامبەر پرسەکانی ژن، پرسەکانی ڕەنج، لە بەرامبەری هەموو پرسەکاندا ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی گەوەرەتر دەکات.

هێرشی قڕکارییە

چیچەک باسی لەوەکرد دەوڵەت و دەسڵاتداری لە جوڵەی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی یەکگرتن، وەرچەرخان، گۆڕانکاری و ئازادی دەترسێ و وتی: "بەڕێز ئۆجالان سەرکردەیەکەی سیاسییە و لە کوردستان و جیهاندا لە لایەن ملیۆنان کەسەوە پەسەندکراوە. بۆیە گۆشەگیری بە تەنها لەسەر ئەو نیە، لەسەر مرۆڤایەتییە. پێویستە گۆشەگیری وەک هێرشی قڕکاری و سیاسەتی دەوڵەت بەرامبەر تێکۆشانی پراکتیکی و هێڵی تێکۆشان و ئەو بەهایانە ببینرێت کە بەڕێز ئۆجالان پێشەنگایەتی دەکات."

چیچەک ئاماژەی بەوەکرد هێشتا کاریگەرییەکانی گۆشەگیری پەیوەست بە کۆمەڵگەوە بۆ ڕای گشتی لە تورکیادا بە تەواوی ڕووننەکراوەتەوە، لەم بابەتەشدا سیاسەتی دیموکراتیکی کورد لە خۆڕەخنەکردندایە

لە بەردەوامی قسەکانیدا چیچەک ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان گۆشەگیری و کێشەکۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی: "پێكهاتەی پەیوەندی گۆشەگیری بە کێشەکۆمەڵایەتییەکانەوە، تێگەشتنە لە ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان و نابێت بە بەرتەسکی لەمە بڕوانرێت. لایەنێکی ئەم بابەتە بەم شێوەیە: بەڕێز ئۆجالان و پرسی  ستاتۆی گەلی کورد، پرسی ئازادییە لەم خاکەدا. باوەڕم وایە ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان، پەیوەست بە ئازادی جەستەیی ئەوەوە لە گۆڕەپانی جەماوەریدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هەروەها پێکهاتەی بنەڕەتی چاسەری دیموکراتیکی لە لایەن چەندین هێز و کەسایەتی دژ بە سیستەمەوە لە ڕووی تیۆرییەوە پەسەندکراوە. بەڵام ئەو ئاستەی دەخوازرێت لە تێکۆشاندا بەرفراوان ناکرێت و ئەنجام بەدەست نەهێنراوە."

شێوەیەکی نوێی تێکۆشانە

جەنگیز چیچەک باسی لە شێوەی پشتوانیەکان بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ کرد و وتی: "فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بۆ هەموومان کێشەیە و پێویستە ئیدی ئەو کێشەیە بنەبڕبکەین. کاتێک لەم ڕووەوە هەڵسەنگاندن دەکەین، ڕووبەڕووی هەڵوێستێکی مێژووی دەبینەوە. گۆڕەپانی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە تورکیادا لە ناو لێگەڕینێکی نوێدایە."

جەنگیز چیچەک ئاماژەی بەوەکرد پێویستە ئەو کارانەی لەدژی ئاکەپە دەکرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و پلان بۆ داڕێژراوبێت. هێڵێکی پراکتیکی دابمەزرێت و وتی: "پێویستە ئیدی هیچ کەسێک خۆی لەم هێڵە بەدوورنەگرێت. ڕەنگە لێکتر جیاوازبین، ڕەنگە نیگەرانیمان بەرامبەر بە یەکتر هەبێ، بەڵام لە کۆتایدا ئەنجام بەم شێوەیە؛ یان ئەوەی فاشیزم بە تەواوی دەستبەرسەر کۆمەڵگەدا دەگرێت، یان ئەوەتا بە ڕاستی کۆتایی بە فاشیزم دەهێنین و خاک بەدەری دەکەین."