دادگای شۆڕشی ڕژیم ئێران سزای ١٨مانگ زیندانی بەسەر ژنە چالاکوانێکی خەڵکی کرماشاندا سەپاند
دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی تویتەری، سزای ١٨مانگ زیندانی بەسەر ژنە چالاکوانێکی خەڵکی کرماشان-ی ڕژهەڵاتی کوردستاندا سەپاند.
دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران بە بیانووی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی تویتەری، سزای ١٨مانگ زیندانی بەسەر ژنە چالاکوانێکی خەڵکی کرماشان-ی ڕژهەڵاتی کوردستاندا سەپاند.
بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە٢٥ی نیسان دادگای شۆڕشی ڕژیمی ئێران لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەر خەزال مەعسوم شاهیدا سەپاندووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، دادگای ڕژیم لە کرماشان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (کە بە بڵاوکردنەوەی درۆ لەسەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە ناوی دەبات)، سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەر ئەم ژنە چالاکوانە کوردە-دا سەپاندووە.
ک٠ش