داوا دەکرێت بەهۆی گەندەڵییەوە پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک پەرلەمانتاری عێراق هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە پەرلەمان کردووه بەهۆی گەندەڵییەوە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار لاببرێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە پەرلەمان کردووه بەهۆی گەندەڵییەوە پارێزبەندی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار لاببرێت.
چەند داوایەک ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە بەمەبەستی هەڵگرتینی پارێزبەندی لەسەر کۆمەڵێک پەرلەمانتار کە دۆسییەی گەندەڵییان لەسەر ئاشکرا بووە، لای خۆشییەوە حەلبووسی ئاماژەی بەوەکردووە، کە چەندین داوایان لەو رووەوە پێگەیشتووە.
هاوکات بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند: لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ژمارهیهك پەرلەمانتار، کە بە دۆسیەی گەندەڵی تۆمەتبارکراون، چهندین داواکارییان بەدەست گەیشتووە.
حەداد وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران لە چوارچێوەی یاسایی و بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ رێوشوێن دەگرێتە بەرو، بە شێوەیەکی یاسایی و شەفاف مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكان دەکات، ئهنجومهنی نوێنهران ئامانجیانە بوار بە دادگا بدەن ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات و متمانەیان بەهێز بکەن، بەوەی ناوەندێکی یاسادانان و چاودێرییە و به پەرۆشن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵکاران.
پێشتر چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەدابوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری داوای لە پەرلەمان کردووه، پارێزبەندی لەسەر 20 پەرلەمانتار هەڵبگرێت، ئەو داواکاریانە بەشێک لە هێزە سیاسی و کەسایەتییەکانی پەرلەمان ترسیان لێنیشتووە، بەوەی دەنگدان لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندی بەڕێوەبچێت.
ژ.ت