پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی موەکیلەکانیان عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش ببینن، داواکارییان بەرزکردەوە.
پارێزەران باسیان لەوەکرد کە بە هۆی بومەلەرزەوە لە مەرەش دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە بتوانن دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام بدەن.
راگەیەندرا کە داواکارییەکان لە رۆژانی ٧ و ٨ی شوبات ئاراستەی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێ کردنی سزا لە ئیمراڵی کراوە.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رایانگەیاند: " بە هۆی بومەلەرزەوە زیانی گەورە روویداوە و لەبەر ئەوەی بنەماڵەی موەکیلەکانمان لەو ناوچانەن، ئێمە داواکاریمان ئاراستەی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای جێبەجێکردنی سزای ئیمراڵی کرد. لەبەر ئەوەی بە هیچ جۆرێک ناتوانین زانیاری لەبارەی موەکیلەکانمانەوە بەدەستبهێنین و موەکیلەکانیشمان ناتوانن زانیاری وەربگرن، ئێمە داوامان کرد کە دیدار لە نێوان بنەماڵە و پارێزەران و موەکیلەکانماندا ئەنجام بدرێت".
هـ . ب