دایکی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە کۆچی دوایی کرد
دایە عوبەیدە ئولکو دایکی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
دایە عوبەیدە ئولکو دایکی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
دایە عوبەیدە ئولکو دایکی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) بەهۆی نەخۆشییەوە لەو نەخۆشخانەیەدا، کە چارەسەری بۆ دەکرا جەڵتەی دڵ لێیدا و کۆچی دوایی کرد. دایە ئولکو نزیکەی مانگێکە لە نەخۆشخانەی تایبەتی ئامەد لە ژێر چارەسەری و چاودێریی پزیشکدا بوو و دوێنێ شەو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ تەرمەکەی دایە ئولکو لە گۆڕستانی یەنیکۆی ئامەد بەخاک دەسپێردرێت.
ژ.ت