"دەبێت سوید بەهۆی ناهەقییەکانى بەرامبەر کورد داوای لێبوردن بکات"
پارتی چەپی سوید داوایکرد، سوید بەهۆی ئەو ناهەقییانەى لە دوای کوشتنی ئۆلاف پاڵمە بەرامبەر بە کورد ئەنجامیداون، داوای لێبوردن لە کورد بکات.
پارتی چەپی سوید داوایکرد، سوید بەهۆی ئەو ناهەقییانەى لە دوای کوشتنی ئۆلاف پاڵمە بەرامبەر بە کورد ئەنجامیداون، داوای لێبوردن لە کورد بکات.
هۆکان سڤینیلینگ پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید و وتەبێژی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەو حیزبە لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمدا پرۆژە پێشنیازێکی پێشکەشی پەرلەمانی سوید کردبوو و تیایاندا گوشار و هێرشەکانی دەوڵەتی سوید و تورکی لە دژی کوردان کردبووە رۆژەڤی پەرلەمان.
سڤینیلینگ داوایکردبوو بەهۆی ئەو ناهەقییانەى لە دوای کوشتنی ئۆلاف پاڵمە بەرامبەر کورد ئەنجامدراون، سوید داوای لێبوردن لە کورد بکات. دوای ئەوەش بە پرۆژەیەکی جیاواز بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی داوای لە سوید کردبوو هەوڵەکانی خۆی بخاتەگەڕ.
سڤینیلینگ لەبارەی وەڵامی وەزارەتی دادی سویدەوە رایگەیاند، بۆ سوید جێگای خەم و پەژارە، کە بەرپرسیاریی ئەو ناهەقییانەى بەرامبەر بە کورد ئەنجامدراون، لە ئەستۆ ناگرێت.
سڤیلینگ لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠یشدا داوای لە حکومەتی سوید کردبوو، ئەو داعشیە سویدیانەى لە دەست هێزەکانی سوریای دیموکراتیکدان بۆ ئەوەى زیاتر بەرەوە توندوتیژی نەڕۆن، دەستبەکار بێت.
سڤینیلینگ وتی، "هەموو کەس لە تێکۆشانی دژ بە داعشدا بەرپرسیاریی دەکەوێتە ئەستۆ، سویدیش دەبێت بە بەرپرسیاریی خۆی هەستێت. دەبێت پشتیوانی لە بەڕێوەبەریی خۆسەر لە باکووی سوریا بکات و یارمەتیدەر بێت بۆ دادگایکردنی داعشییەکان و تاوانەکانیان".
ژ.ت