دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر چەندین دوکان و ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانیان سووتاند
دەسپیشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چەندین شاری تورکیا لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا. دەیان دوکان و ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانیان سووتاند.
دەسپیشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە چەندین شاری تورکیا لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا. دەیان دوکان و ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانیان سووتاند.
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستنیشانیکرد کە ئەوان دەسەڵاتی ئاکەپە ومەهەپە دەکەنە ئامانج و داوای لەو گەنجە کوردانە کرد کە بە زۆر دەچن بۆ سەربازی دەوڵەتی تورک، بە ئەرکی بەرپرسسیارەتی خۆیان رابن. دەسپێشخەرییەکە داوای لەو گەنجانە کرد کە لە ناو سوپای تورکیادان ' چالاکی تۆڵەسەندنەوەی' ئەنجام بدەن.
لە راگەیەنراوەکەی دەسێیشخەرییەکەداهاتووە، " ژن، گەنج، بە ساڵا چوو و ئەو کەسانەی کە ناچار بوون بەهۆی سووتاندنی گوندەکانیانەوە لە شارە گەورەکاندا ژیان بکەن. دانەنیشن و ئێوەش چروسکێک ڕۆشن بکەن" و دەتوانن لەو شارانەدا فاشیزم بسووتێنن.
دەسپیشخەری رۆڵەکانی ئاگر ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان لە رۆژی ٢٤-٢٦ی نیسان لە شارەکانی ئیستانبوول، ئافیۆنکارایسەر، بوورسا، عوسمانیە، ئانتالیا، ئیزمیر، ئاماسیا و میرسین دەیان دوکان ، بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.
ک-ش