دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر دوو ئەمبار و سێ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە ومەهەپە-یان سووتاند
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکی لە ٥شاردا ٢ ئەمبار و ٣ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە-یان سووتاندووە.
دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکی لە ٥شاردا ٢ ئەمبار و ٣ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە-یان سووتاندووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی دەسپێشخەریەکەی ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە: " لە ساکاریا، مەرسین، عوسمانیە، کۆجالێ و ئیستەنبوول ٢ ئەمبار و ٣ ئۆتۆمبیلی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران."
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئەوانەی کە لە کوردستان و تورکیا هێرش دەکەنە سەر کوردان و مافی ژیان نادەنە کوردان، ئێمە لەهەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا لێپرسینەوەیان لێدەکرێت."
بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی دەسپێشخەرییەکە لە ١٣ی نیسان لە ناوچەی کادێرلی عوسمانیە ئۆتۆبوسێکی فاشیستێکی مەهەپە، لەهەمانڕۆژدا لە ناوچەی گەبزەی کۆجاێلی ئەمبارێکی مادەی کیمیای ئاکەپەییەکان، و لە ١٤ی نیسان لە سێلێفکەی مەرسین کامیۆنێکی کەسێکی مەهەپەیی ، لە ١٥ی نیسان لە ناوچەی ئێنەلەری ساکاریا ئەمبارێکی کەرەستەی ئیزۆلاسیۆنی فاشیستەکانی ئاکەپە سووتێنرا، لە ئیستانبولیش ئۆتۆمبیلێکی فاشیستێکی ئاکەپە سووتێنرا.
ک-ش