دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ١٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند کە لە ئەستەنبوڵ و عوسمانیە ١٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانیان سووتاندووە.

دەستپیشخەریەکە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە لە چوارچێوەی هەنگاوی تێکشكاندندا لە ئەستەنبۆڵ و عوسمانیە زیانێکی زۆریان بە فاشیستەکان گەیاندووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە:

"٢١ی حوزەیران لە ئەستەنبوڵ تایەی ٢٠ ئۆتۆمبێڵ تەقێنران،

٢٠ی حوزەیران لە ناوچەی ئەرنەڤۆتکۆی ئەستەنبوڵ ١٠ ئۆتۆمبێڵ و تڕێلەیەکی دوژمنی کوردان سووتێنران.

١٢ی حوزەیران لە ناوچەی دوزجەی عوسمانیە ئۆتۆمبێڵی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.

١٠ی حوزەیران لە ناوچەی سوڵتانبەیلی ئەستنەبوڵ ئۆتۆمبێڵی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا."

ف.ق