دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند یەکینەکانیان لە بەرواری ٩ و ١٠ی کانونی یەکەم زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە و چەند شوێنێکیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەرواری ٩ی کانونی یەکەم لە ناوچەی فەتحیەی موغلا، دەنیزلی، بورسا، کاستومونو و لە ١٠ی کانونی یەکەمیش لە ناوچەکانی شیشلی و سولتانبەی شاری ئەستەنبول زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجام داوە و چەندین شوێنیان سووتاندووە.

ز.ش