دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر: لەدژی گۆشەگیری هەموو جێگایەک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی!
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لەدژی گۆشەگیری چالاکی ئەەنجامدا و داوای لە کوردستانیان کرد کە هەموو جێگایەک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لەدژی گۆشەگیری چالاکی ئەەنجامدا و داوای لە کوردستانیان کرد کە هەموو جێگایەک بکەنە گۆڕەپانی چالاکی.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی زۆر لەدژی ئەشکەنجەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە زۆر هەرێم چالاکی ئەنجامدا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی فاشیستی تورک لەدژی رێبەر ئاپۆ سیاسەتێکی سەختی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بەڕێوەدەبات کە نمونەی لە هیچ شوێنێکی دیکە نەبینراوە و ئاماژەی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری کرد. دەستپێشخەریەکە وتی، چالاکی مانگرتن لە خواردن بە پێشەنگایەتی هاوڕێکانمان لە زیندانەکان بەڕێوە دەبرێت، پیرۆزە و هۆکاری خۆرەخنەکردنە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە سەرەتا گەنجانی کوردستان، پێویستە گەلی کورد لەبەرانبەر ئەم بەرخۆدانەی زیندانەکان کۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت و هەموو جێگایەک بکاتە گۆڕەپانی بەرخۆدان و چالاکی.
هەروەها وتی، "بۆ ئەوەی هەموو جێگایەک بکەینە گۆڕەپانی بەرخۆدان و چالاکی، بیانوومان بەدەستەوەیە. لەسەر رێبەرمان گۆشەگیریەکی قوڕس ژەیە کە نمونەی لە هیچ جێگایەک نەبینراوە. ئێمە ئەو کردەوە نامرۆڤایەنەیە قبوڵ ناکەین. هەر چالاکیەک کە بۆ رێبەر ئاپۆ ئەنجام بدرێت رەوایە.
سەرەتا ژنان و گەنجان، پێویستە گەلەکەمان لە هەموو گۆڕەپانێک دەست بە جووڵە بکەن و ئەم بەرخۆدانی فراوان بکەن. کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بهێنین و ئازادی مسۆگەر بکەین."
چالاکیەکانی دژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لەبارەی چالاکیەکانیشی راگەیاند:
"١٥ی نیسان لە ناوچەی شیلەی ئەستەنبوڵ، لە ماڵێکی ئاکەپەییەکان کە کاری نائەخلاقی و مادەی هوشبەری تێدا ئەنجام دەدرێت، یەکینەکەمان چالاکیان ئەنجامدا و ئەو مادە هۆشبەرەی کە لەناو خانووەکەدا بوو سووتێنرا.
١٦ی نیسان لە ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ، ماڵێک کە لەلایەن فاشیستە تورکەکان بۆ کاری نائەخلاقی بەکاردەهێنرا سووتێنرا. هەروەها کەسێک بە ناوی مەحمود کە بە زۆر کاری نائەخلاقی بە ژنان دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا.
١٧ی نیسان لە توزلای ئەستەنبوڵ کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیای کارسازێکی ئاکەپە و مەهەپە لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنرا.
١٧ی نیسان لە حامیدکۆی ئەستەنبوڵ لەو هەرێمەی کە لەلایەن فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە بەکاردەهێنرا، بە رێبازێکی تەکنیکی چالاکی ئەنجامدرا، لەدژی محاویلەی کارەبای ناوەندی چالاکی ئەنجامدرا، دواتر سووتێنرا. کارەبای ٥ گەڕەکی ناوچەکە چەندین کاتژمێر بێکارەبا مانەوە."
ف.ق