دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ کورد لە برۆکسل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازدەکات

دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ کورد بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان لە برۆکسل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ساز دەکات. دەستپێشخەرییەکە بە ملیۆنان واژۆ، کە لە چوارچێوەی کەمپینەکەیدا کۆکردوەتەوە، پێشکەشی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپای دەکات.

دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ کورد ڕۆژی سێشەممە ٣١ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١٣:٣٠ دا لە گۆڕەپانی شومان لە نزیک کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ساز دەکات.

دەقی ڕاگەیاندراوی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەیکە بە واژۆی دانیال کۆپ نوێنەری ئینتەرناسیۆنالیستی پێشکەوتووخواز، هونەرمەند و توێژەری پڕوپاگەندە و چالاکوانی نیو وەرڵد سامت (لوتکەی جیهانی نوێ) جۆناس دو ستاال و وتەبێژی ڕێکخراوی ئاشتی ڤیردیی  بەلجیکی لودۆ دێ براباندەر لە ڕێگەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەوە ڕاگەیاندراوەکەیان بڵاو دەکەنەوە و لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند، "هەوڵی نێونەتەوەیی دادپەروەری بۆ کورد، بانگەوازێکی بە پەلەی بڵاوکردەوە و و ڕایگەیاندووە، 'ئیمە داوا لە کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین، کە بە ناوی ئاشتی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان لاببەن' بەم بانگەوازە کەمپینێکی جیهانی دەستی پێکرد، کە بە ملیۆنەها ئیمزا پشتگیریی بۆ کرا و ئیمزاکان لە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە پێشکەش بەنوێنەرانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکرێت".

هەروەها زۆرێک لە سیاسەتمەدارە دیار و نادارەکان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتە پێشکەش دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت سەدان چالاکوان، کە واژۆکانیان کۆکردووەتەوە بەشداری گۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببن.

ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن دەتوانن لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە [email protected] ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

ژ.ت