دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر 'بۆ تۆڵەی جزیر' کارگەیەکیان سوتاند

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە ئیستەنبوڵ عەمبار و کۆگای سەرەکی کۆمپانیایەکیان لەسەر لە ڕووبەری ٧ هەزار مەتر دووجادا سووتاوە.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر بەبڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رایگەیاند، بۆ تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژیی ژێرزەمینەکانی جزیر  کارگەیەکیان لە ئیستەنبول ئاگر تێبەردراوە و بە تەواوی سوتاندویانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٢ دا لە ئەیوب سوڵتانی ئیستەنبول، کۆگای سەرەکیی کارگەی هیسار سو لەسەر رووبەڕووی ٧ هەزار مەتر دووجا، لەلایەن ئەو کوردانەوە سوتێندرا، کە سوێندی تۆڵەیان خواردووە و ئەو چالاکییەشیان بۆ تۆڵەى کۆمەڵکوژیی ژێرزەمینەکانی جزیر ئەنجامداوە".

ژ.ت