دەستەیەک لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا "ئێشکگریی ئازادیی" ئەم هەفتەیە بەڕێوەدەبەن

ئێکشگریی ئازادی لە ٤٦١هەمین هەفتەدا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامیی هەیە و ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە شاری فرانکفۆرت بەڕێوەدەچێت.

بۆ بەدیهێنانیی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و تێکشکاندنی گۆشەگیرییەکەى لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە چالاکیی ئێشکگریی ئازادی دەستیپێکردووە. ئەو چالاکییە لە هەفتەى ٤٦١هەمیندایە و و بەردەوامە.

ئەو چالاکییە لە شاری ستاسبوورگی فەرانسا  لە مەیدانێکدا کە ڕێکخراوە ئەورووپاییەکانی لێکۆبووەتەوە، بەردەوام دەکات. هەر هەفتە لەلایەن دەستەیەک لە کوردانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئەم هەفتەیە دەستەیەک لە کوردانی شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکییەکە بەڕێوە دەبەن.

چالاکییەکە هەرڕۆژ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک دەستپێدەکات و هەتاکوو کاتژمێر ١٦:٣٠ بەردەوامە. ئەم هەفتەیە نەجمەدین ئایدین، عەلی کنای، هاکان بۆیراز ومەجید ئەلچیک چالاکی ئشکگرییان وە ئەستۆ گرتووە.

نەجمەدین ئایدین لەسەر ناوی گروپەکە قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە رێبەری گەلی کورد ئیرادەی گەلی کوردە. ئایدین وتی،" گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجالان گۆشەگیری سەر گەلی کوردە و لایەنە دیموکراتیکەکانە. هەربۆیە ئازادی رێبەری گەلی کورد بەواتای چارەسەری کێشەکانە."

ئایدین بانگەوازی لە سی پی تی کرد کە با ئەرکەکانی خۆی بە جێگە بهێنن. خاوەنداریەتی لە مانگرتن لەخواردن دەبێتە هۆی شکاندنی گۆشەگیری."

ک-ش