دۆسیەکی دیکە لەدژی خوێندکارانی بۆغازیچی جووڵێنرا

سکاڵا لەسەر ٩٧ خوێندکاری زانکۆی بۆغازیچی تۆماکرا کە لە چالاکیەکانی دژی راگری قەیومی زانکۆکە چالاکیان ئەنجامدابوو.

سکاڵایەکی دیکە لەدژی ئەو خوێندکارانە تۆمارکرا کە لەدژی مەلیح بولو راگری قەیوم کە ئەردۆغان داینابوو، چالاکیان ئەنجامدابوو و دەستگیرکرابوون. سکاڵا لەدژی ٩٧ خوێندکار تۆمارکرا کە ١ی شوبات دەستگیرکرابوون.

لە دۆسیەکەدا کە لەلایەن داواکاری کۆماری ئەستەنبوڵ ئامادەکرابوو، داوا دەکرێت ئەو خوێندکارانەی کە لەبەرانبەر یاسای ژمارەی ٢٩١١ وەستاونەتەوە سزا بدرێن.

دۆسیەکە لەلایەن ٣٢مین دادگای سزای سولحی ئەستەنبوڵەوە قبوڵکرا، بەڵام مێژووی دانیشتنی دادگاکە دیاری نەکراوە.

ف.ق