دۆسیەی داخستنی هەدەپە ڕەوانەی دادگا كرا

دۆسیەی داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ڕەوانەی دادگای باڵای دەوڵەتی تورك كرا.

ڕۆژی ١٧ی مانگی ڕابردوو، بەکر شاهین سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵای دەوڵەتی تورک، دۆسیەیەکی بۆ داخستنی هەدەپە، کردەوە و بڕیاردرا ئەنجومەنی گشتیی دادگای دەستووریی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ ئەو مەبەستە کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دۆسیەی داخستنی هەدەپە، لەلایەن دادگای دەستووریی ئاکەپە-مەهەپەوە، ڕەوانەی داواکاری گشتیی دادگای باڵای دەوڵەتی تورک كرا.

ف.ق