دوای هێرشەکان نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەردۆغانی کرد

دوای ئەو هێرشە ئاسمانیانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کردیە سەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی فیدڕاڵ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی ئەردۆغان کۆبوونەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی فیدڕاڵ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکەکەی ئەردۆغان کۆبوەوە.

لە یەکی شوباتدا هێرشی ئاسمانی کرابوونە سەر مەخمور، شەنگال و رۆژئاوا. دوای هێرشەکە هێشتا رۆژێک تێنەپەڕیوە ئەو دیدارە ئەنجامدرا.

لەسەر هەژماری فەرمی تویتەری سەرۆکایەتی کۆماری تورک وێنەکانی دیداری نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبەر دەم ئاڵای تورکدا بڵاوکراونەتەوە.

هـ . ب