دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە فرانکفورت شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە شاری فرانکفورتی ئەڵمانیا داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان و دۆستەکانیان کاتژمێر ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی هایپووچی فرانکفورت میتینگێکیان ئەنجامدا و بێوەستان دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان' ، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا'  و 'بژی بەرخۆدانی زاپیان' وتەوە.

لە قسەکردنەکاندا ئاماژە بە هێرشی داگیرکەری و ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنەکیانکرا و باسی ئەوەکرا: "دەیانەوێت بەم هێرشانە پەیامی 'ئەگەر تەسلیم نەبن و چۆک دانەدەن' وەک ئەرمەنیەکان قڕتان دەکەین' بدەن. ئێمە بانگەوازی بۆ هەموو کەسێک دەککەین کە بەرانبەر هێرشی قڕکردنی گەلان دەنگی خۆتان بەرز بکەنەوە، داوای لە رای گشتی ئەڵمانیا دەکەین کە ئەم دڕندەییەی دەوڵەتی تورک ببیزن و خاوەنداری لە گەریلاکانی ئازادی بکەن."

چالاکیەکە بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی گەریلا ' کۆتایی هات.

ف.ق