دەوڵەتی تورک دینارتەی بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شارۆچکەی دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کەردستان بۆردوومان کرد.

 بە پێی هەوالێک کە ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی کردووەتەوە بۆردوومانەکە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوە و نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان کراوەتە ئامانج، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زیانەکان نەزاندراون.

بۆردوومانەکە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ڕۆژی ژینگەی کوردستانە، کە بەهۆی بۆردوومان و کیمیابارانی گوندی شێخ وەسان و بالیسان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ئەو ڕۆژە دەستنیشان کراوە، لەکاتێکدا، ڕۆژانە دەوڵەتی تورک باشووری کوردستان بۆردوومان دەکات.

ک-ش