دەوڵەتی تورک لە لیماسۆلی قوبرس شەرمەزار کرا
هێرشە پاکتاوکارییەکانی ١ی شوباتی دەوڵەتی تورک لە دژی مەخمور و شەنگال و ڕۆژاڤا لە شاری لیماسۆلی قوبرس بە رێکخستنی رێپێوانێک شەرمەزارکرا.
هێرشە پاکتاوکارییەکانی ١ی شوباتی دەوڵەتی تورک لە دژی مەخمور و شەنگال و ڕۆژاڤا لە شاری لیماسۆلی قوبرس بە رێکخستنی رێپێوانێک شەرمەزارکرا.
ڕێپێوان و گردبونەوەیەک لە شاری لیماسۆلی قوبرس بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەڕێوەچوو، کە لە ڕۆژی ١ی شوبات لە دژی مەخمور و شەنگال و ڕۆژئاوا ئەنجامیدا.
ڕێپێوانەکە بە بەشداریی کوردستانیان و دۆستەکانیان ڕێکخرابوو. رێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی سۆفیلۆسەوە تا شارەوانی لیماسۆل بەردەوام بوو.
لە ڕێپێوانەکەدا جەماوەری گەل بە بەەردەوامی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ئەردۆغانی فاشیست"، "کۆماری داگیرکەری تورکیا"، "ئەردۆغانی دیکتاتۆر"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا"یان دەوتەوە.
لە دوای گەیشتنیان بۆ بەردەم شارەوانیی لیماسۆ گردبوونەوەیەکیان ریکخست. چالاکییەکە بە خوێندنەوەی راگەیاىندراو و پێشکەشکردنی وتەی ئەندامانی کۆمیتەی پشتیوانی لە گەلی کورد لە قوبرس و وتاری باران هەبوون، ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی کورد لە قوبرس بەردەوام بوو.
فیوبۆس جی سپارۆس ئەندامی کۆمسیۆنی چالاکییەکە وتی: "دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا بە هێرشەکانی خۆی دەریخستووە، کە لە کەسایەتیی گەلی کورددا لە دژی یەکپارچەیی گەلانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەو ئاراستەیەی وەرگرتووە. هێرشکردنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕاستیدا هێرشکردنە سەر ئازادی و یەکڕیزیی گەلانە".
چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی پێهات.
ژ.ت